KDC

دانیمارک : ڕەوەندی کوردستانی بۆ چەند پرسێک لە یۆلاند کۆبونەوە

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە یۆلاند ،بە ئامادەبونی بەرپرسی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک و ئەندامانی تری ناوەند کۆبونەوە

ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 19.02.2023بەشێوەی ئۆنلاین بە سەرپەرشتی سازان گورون بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک کۆبوونەوەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەیۆلاند بەڕێوەچوو

لەکۆبونەوەکەدا دوای بێدەنگی بۆ ماوەی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان ،باس لە باردۆخی ڕەوەندی کوردستانیان لەو وڵاتە کرا و ،پێشنیار بۆ ڕێکخستنی چالاکییەکان و،بەتایبەت یادی کیمیا باران و کۆڵکوژی هەڵبجە لە 16ی ئازار باسکران ،هەروەها لە بارەی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی پابەندیان بە ڕاگرتنی ئاهەنگەکان وەک هاوخەمی بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی باکور و ڕۆژئاوا دوپاتکردەوە ،لەگەڵ ئەوەشدا ڕێکخستنی مەشخەڵی نەورۆز و بەرزڕاگرتنی بۆنە نەتەوەییە جەختی لێکرایەوە

لەکۆتایی کۆبونەوەکەدا ئەندامان باسیان لەچۆنیەتی بەرەوپێشبردنی کارو چالاکییەکان لەدانیمارک کرد وهەروەها دوپاتیانکردەوە
هەمووان بەیەکەوە لەخزمەتکردنی ڕەوەندی کوردستانی لە یۆلاندی دانیمارک بەردەوامن

___

ئەگەری هەیە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ئافرەتێک ببێتە سەرۆک وەزیرانی سوید

KDC

هاووڵاتییەکی کورد دەستگیر دەکرێت و چارەنووسی دیار نییە

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی خێزانێکی کوردیان لە دانمارک کرد،کەبە زۆر دەیانویست دیپۆرتیان بکەنەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW