KDC

ئەمەریکا: ڕەوەندی کوردستانی لە سەندیاگۆ کۆبونەوە

بەسەرپەرشتی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سەندیاگۆ، کۆبوونەوەیەکیان بەمەبەستی تاوتوێكردنی بەرنامە و کاروچالاکییەکانی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجامدا.

بە سەرپەرشتی چنار بناوی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سەندیاگۆ، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەر کاروچالاکییەکانیان بۆ ساڵی نوێ ئەنجامدا، کە تێیدا رەحیم رەشیدی نوێنەری كۆنفدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی لە ئەمەریكا و كەنەدا، لەڕێی تەلەفوونەوە بەشداری كۆبوونەوەكەی كرد و، لەسەر دوایین بڕیار و راسپاردەكانی كۆنفدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی زانیاری وردی پێشكەش بە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ناوەند کرد.

جێی باسە، دواتر بڕیاردرا لە داهاتوودایەكی نزیكدا بەرپرسانی كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی لەگەڵ ناوەندەی رەوەندی كوردستانی-سەندیاگۆ سەبارەت بە کاروچالاکییەکان كۆببننەوە.

___

واشنتن ڕێگابە لیتوانیا ،لاتیڤیا و ئیستۆنیا دا ،کە موشەک و چەکەدروستکراوەکانی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا ڕەوانەبکەن

nusar1

لەبەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی ڕوسی باس لە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ناوەکی دەکات

nusar1

فدراسیۆنی ئاشتی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی نەمسا بانگهێشتی کۆبوونەیەک دەکەن

KDC
KDC

FREE
VIEW