KDC

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی ساڵیادی کردنەوەی کونسڵخانەی ئەرمینیا دەکات

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمێکی تایبەت بە یادی دووهەمین ساڵوەگەڕی کردنەوەی کونسڵخانەی ئەرمینیای لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، رێککەوتی ٢٦ی٢ی٢٠٢٣ موزەفەر ئەحمەد بەنوێنەرایەتی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بەیاوەری ژاڵە عومەر ، بەشداری مەراسیمی کردنەوەی دووەم ساڵەی کونسوڵخانەی ئەرمینیای لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرد.

مەراسیمەک لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی وەزیری رۆشنیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی دووهەمین ساڵیادی کردنەوەی کونسوڵگەری گشتی کۆماری ئەرمینیا لە هەولێر بوو، تێیدا پێشانگایەکی وێنەیی مێژووی و ئەرشیفی بەڵگەنامەکان دەربارەی پێکهاتە نەتەوەکانی دیکەی وەک ئێزدی و ئاشورییەکان کە ئەرمینیا دەژین کرایەوە. کردنەوەی ئەو پێشانگایە نیشاندانی ئەو کلتوری پێکەوەژیانە بوو، کە پێکهاتە نەتەوەکان بە جیاوازی نەریت و ئایین و زمانیانەوە، ساڵەهای ساڵە لەگەڵ خەڵکی ئەرمینیا بە ئاشتی ژیاون.

___

سوید:گەنجێک بە 102حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبار دەکرێت

nusar1

ناوەندی بەرلین براندەنبۆرگ دەستەی نوێی ناوەندەکەیان هەڵبژارد

nusar1

نرخی بەرمیلێ نەوت 130دۆلاری تێدەپەڕانێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW