KDC

فێرگەی وەرزشی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چەندین مێرمنداڵ و لاوی کوردی پێگەیاندووە

فێرگەی وەرزشی Kurdish fcی سەر بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، توانیویەتی چەندین مێرمنداڵ و لاوی کورد لە بواری وەرزشیدا پێبگەیەنن، هاوکات توانیویشیانە چەند مێرمنداڵێکی کوردی وەرزشوان پێبگەیەنن، تا ئەو رادەی ئێستا لە یانە ئینگلیزییەکانی بەریتانیادا وەرزش دەکەن.

فێرگەی وەرزشی Kurdish fcی سەر بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری نیوکاسڵی بەریتانیا، زیاتر لە ساڵێکە لەلایەن راهێنەر موفید جەوهەر بەڕێوەدەبرێت و، هە لەوماوەیەشدا توانیویانە چوار لە منداڵە کوردە فێرخوازەکانیان پەیوەندی بە یانە ئینگلیزەکانەوە بکەن، کە هەر چواریان گەیەندراونەتە ئاستێکی باشی وەرزشی، بریتین لە وەرزشوان لاوی پەیوەندی بە یانەی Rutherford کردووە و ئێستا گۆڵکاری یانەکەیە، وەرزشوان محەمەد پەیوەندی بە یانەی wrekenton کردووە، وەرزشوان لەیاد پەیوەندی بە یانەی Hebburn کردووە، هەروەها وەرزشوان لیۆ پەیوەندی بە یانەی Redheugh کرد.

جێی باسە، موفید جەوهەر هیوای خواست، کە ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە یارمەتیدانی لاوانی کوردی تاراوگە بەردەوام بێت، هەتا ئەوانیش بتوانن مێرمنداڵ و لاوی کورد بگەیننە شوێنی شیاوی خۆیان

___

کۆبوونەوەی نوێنەری کۆنفدراسیۆن لەگەڵ نوێنەری نوێی هەرێمی کوردستان

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ڕێکخراوی کانگا بڕوانامە بە خوێندکاران دەبەخشن

nusar1

پڕۆفایلی جێرارد پیکێ

nusar1
KDC

FREE
VIEW