KDC

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد

لە درێژەی چالاکی ودیدارەکانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان ،شاندی ناوبراو سەردانی مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن باژێروانی مەکۆی ناوبراوە پێشوازی کران

شاندێکی کۆمیتەی بەرێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە سەرۆکایەتی ئیسماعیل کامیل، سەرۆکی کۆنفدراسیۆن سەردانی مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕانیان لە هەولێر کرد.


تیمی بەرێوەبەری کۆنفدراسیۆن لە لایەن شاندێکی بزوتنەوەی گۆران بە سەرۆکایەتی هێمن شێخانی باژێروانی مەکۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان زۆر بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.
لەو دیدارەدا دوو لایەن وێڕای تاوتوێکردنی بارودۆخی کوردانی تاراوگە، گرنگی کار و چالاکیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و کۆکردنەوەی کوردستانیانی تاراوگە لە ژێر چەترێکی بەرینی کوردستانی و لەپێناو کەڵکوەرگرتن لە تواناکانیان بۆ لۆبیگەری و پشتوانیکردنیان لە دۆزی ڕەوای کورد بە وردی قسەیان کرد. شاندەکەی گۆران وێرای بەرزنرخاندنی کارو تێکۆشانی کۆنفدراسیۆن هاوکات پشتیوانی هەمەلایەنەی خۆیان بۆ کاروچالاکی کۆنفدراسیۆن دەربڕی

جێی باسە هەر دوو لایەن لەسەر هاوئاهەنگی و هاوکاریی باشتری نێوانیان بۆ چالاكییە نەتەوەییەکان لە داهاتوودا، پێداگرییان کرد و ، بە پێویستیان زانی کە دیدارو کۆبوونەوەکان درێژەیان هەبێت.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی -دوسلدۆرف لە ئەڵمانیا کۆمەڵەی هونەرمەندانی لەو وڵاتە دامەزراند

nusar1

شفا بارزانی لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتی کرێکار (AP)نەرویجی کۆبووەوە

KDC

تاهیر هەورامی پێشوازی لە خاتوو شادان ساڵەیی کرد

nusar1