KDC

کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی دهۆکی کرد

لە نێوەندی دیدار و چالاکییەکانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان ،شاندی ناوبراو سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی دهۆکی کرد و لەلایەن سەرۆکی زانکۆی ناوبراو پێشوازییان لێکرا .

شاندی کۆمیتەی بەرێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە سەرۆکایەتی ئیسماعیل کامیل، سەرۆکی کۆنفدراسیۆن، سەردانی زانکۆی دهۆکیان کرد. شاندەکە لە لایەن دکتۆر داود ئەتروشی سەرۆکی زانکۆ بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.

لەو دیدارەدا وێڕای تاوتوێکردنی بارودۆخی کوردانی تاراوگە، گرنگی کارو چالاکییەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و کۆکردنەوەی هێزو توانای زانستی و پشتیوانی بۆ کوردستانیان و هەروەها تۆخترکردنەوەی هەستی هاوکاری و پەرپێدان بە کاری زانستی بۆ پێشخستنی دۆزی کوردستان چەند پرسێکی تر گفتگۆیان لەبارەوە کرد ،و چەند پرۆژەو بڕیاریان پێکەوە تاوتوێ کرد.

دوو لایەن لەسەر هاوئاهەنگی و هاوکاریی باشتری نێوانیان بۆ چالاكییە زانستییەکان لە داهاتوودا، پێداگرییان کردەوەو بە پێویستیان زانی کە دیدارو کۆبوونەوەکان درێژەیان هەبێ و لەسەر ئەنجامدانی چەند چالاکی و پرۆژەی هاوبەش رێککەوتن.

___

جەنگی ئۆکرانیا: چەند موشەکێک ئاراستەی لڤیڤ کران

nusar1

نه‌خۆشخانه‌یێن كورۆنایێ ل دهۆكێ پر بووینه‌ ژ تووشبوویان

KDC

گرووپی DanKurd لەومەدوا لە ژێر چەتری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کاروچالاکییە وەرزشییەکانیان ئەنجام دەدەن 

KDC