KDC

ڕەوەندی کوردستانی لە ئۆسلۆ بەشداری ڕێپێوانێکیان کرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ئۆسلۆ بەشدارییان لە رێپێوانێکی دژ بە شەهیدکردنی چوار هاوڵاتی کوردی شارۆچکەی جەندەرێسی عەفرین کرد، کە بۆ جەژنی پیرۆزی نەرۆز خەریکی خۆ ئامادەکردن بوون و، لەلایەن بەکرێگیراوەکانی تورکیاوە تەقەیان لێکرا.

ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی 24.03.2023 لە شاری ئۆسلۆ، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ئۆسلۆ، بەشداری ڕێپوانێکیان دژی شەهیدکردنی چوار هاوڵاتی کوردی شاری جەندرەێسی ڕۆژئاوای کوردستان، کرد کە لەلایەن بەکرێگیراونی تورکیا ئەنجامدرابوو.

لەو ڕێپێوانەدا، کوردستانیان لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا بە ئاڵای کوردستان و هەڵگرتنی وێنەی شەهیدانی جەندەرێس، ناڕەزایەتیان دەربڕی و، پەیامی کوردستانیان دژ بە پێشلکارییەکان گرووپە چەکدارەکان و، بەسزاگەیاندنی تاوانباران خوێندرایەوە، هاوکات داوای دەرکردنی تەواوی هێزە نایاساییەکانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکرد.

س،ح

___

شارێکی ئیتالیا پرۆژەیەک بەناوی Homeway پێشکەشی پەنابەران دەکات

nusar1

ژنەکوردێکی شاری کۆبانی لەسنوری نێوان ئۆکرانیا و پۆڵەندا گیانی لەدەست

nusar1

سوید: شەش پەنابەر بە گومانی ئەنجامدانی کاری توندوتیژی لەکاتی سوتاندنی قورئاندادەستگیر کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW