KDC

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئامادەی مەراسیمی یادگەی نیشتمانی بارزانی لە بارزان دەبن

بەئامادەبونی سەرۆک بارزانی ،هەروەها سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و جێگرەکانیان و بەرپرسانی تری هەرێم و لایەنەسیاسییەکانی هەرێم و بەرپرسانی باڵای حکومی و سیاسیی ئێراق و چەندین شاندی بیانی و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی لە کوردستان و ئێراق یادگەی نیشتمانی بارزانی لە بارزان کرایەوە و،شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیش کەپێک هاتبوون لە هەورامان عەلی جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی ڕاگەیاندن و کۆڤان ئامێدی ،ڕەحیم ڕەشیدی و مەمێ مەمۆی ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ئامادەی ئەو مەراسیمە بوون

مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی لە بارزان دامەزراوەیەکی کولتورییە کە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی هەموو لایەکە کە کۆمەڵگەی کوردستان بە چیدا رۆشتوون و چۆن گەیشتوون ئەم رۆژە ،ئێستایان دروستکردووە، و
هێمایەکی شۆرشگێری و ئازایەتی و پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دەردەخات و بەشێکە لە کات و سەردەمەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ،و بیرهێنانەوەیە بۆ نەوەکان کە سەرکردە مێژوییەکانی کوردستان بە چ قۆناخ و سەردەمێک داڕۆیشتون ئەم سەردەمە زێرینەیان بەرهەم هێناوە

،ئامانجیشیانە لە داهاتوودا ببێتە سەنتەرێکی زانیارو لێکۆڵینەوە بۆ نەوەکانی ئەمڕۆ و داهاتوو ،بنکەیەک دەبێت بۆ پاراستنی هیمایی شۆرشگێری و یادکردنەوەی موستەفا بارزانی پێشەوایی سەربەخۆی و ئازادی کوردستان
هەرلەمەراسیمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی دواتر ئامادەبووان تاجە گوڵینەیان لەسەر مەزاری نەمران و مۆنۆمێنتی بارزان دانا و سوورەتی فاتیحا بۆ رۆحی پاکی شەهیدان خوێند و لە دەفتەری یادگاریدا یاداشتەکانیان تۆمارکرد

سۆران حەسەن

___

گروپێکی ڕوسی تۆری ئەلکترۆنی کۆمپانیای کۆکاکۆلا هاک دەکەن

nusar1

ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دووەم کۆربەندی وەرزی پەیماننامەکانی دابەشکاری سازکرد

nusar1

کۆبونەوەی لوتکەیی نێوان بایدن وپۆتین لە بارەی کێشەی ئۆکرانیا دەکرێت؟

nusar1
KDC

FREE
VIEW