KDC

شاندی ڕەوەندی کوردستانی لە هۆڵەندا سەردانی مامۆستا لەتیف عومەر دەکەن

بەمەبەستی هەواڵ پرسین و بەسەرکردنەوەی شاعیر و ڕوناکبیرانی گەلەکەمان لەوڵاتی نێدەرلەند ، شاندی ڕەوەندی کوردستانی کە پێک هاتبون لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هۆڵەندا و کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردی هۆڵەندی سەردانی مامۆستا لەتیف عومەریان کرد

ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 2023.05.23 لە شاری زیڤەنبێرگ لە وڵاتی هۆڵەندا شاندی ڕەوەندی کوردستانی کەپێکهاتبوون لە چیمەن نەقشبەندی و ئەفشین ئەقدەسی ئەندامی دەستەی کارگێری ناوەندی نیدەرلەند و ئەفشار ئەقدەسی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و هۆڵەندی سەردانی شاعیری و ڕوناکبیری گەلەکەمان مامۆستا لەتیف عومەریان کرد

دیدارەکە بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و سوپاسگوزاری لە ماندووبوونی شاعیرو ڕوناکبیری گەورەی گەلەکەمان مامۆستا لەتیف عومەر بۆ ئەو کار و زەحمەتانەی کە خۆبەخشانە بۆ ناساندنی دۆزی رەوای نەتەوەکەمانی لەهۆڵندا ئەنجامیداوە و هەروەها گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەلەسەر پەیوەندییەکان و ناساندنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان کرا

جێیباسەلە لایەن بنەماڵەیی بەڕێزیان پێشوازی و میوانداریی گەرمیان لە شاندی میوان کرد،و هەروەها شاندی میوانیش سوپاسی گەرمیان لە خانەخوێ کرد.

___

هۆکاری نەناردنی هێزی ئەمەریکی بۆ ئۆکرانیا

nusar1

سەدر داوای حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەکات ،نە ڕۆژهەڵاتی و نەڕۆژئاوایی بێت

nusar1

ژمارەی منداڵە ئاوارەکانی جیهان لەساڵی 2021,زیاتر لە 25ملیۆن دەبێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW