KDC

یانەیەکی سەر بەناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا بۆ یەکەم جار خولێک دەکاتەوە

یانەی Kurdish fc سەر بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی – بەریتانیا، بۆ یەکەم جار خولێکی تۆپی پێی حەوت یاریزانی بۆ دەووروبەری شاری نیوکاسل کردووەتەوە کە زیاتر لە ١٠ تیپی کوردی تێیدا بەشدارە.

موفید جەوهەر، سەرۆکی خولەکە بە ماڵپەڕی فەرمیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی راگەیاند: “بۆ یەکەم جارە کە لە شاری نیوکاسلی بەریتانیا خولێکی تۆپی پێی حەوت یاریزانی بکەینەوە کە ١٠ تیپی کوردی تێیدا بەشدارن”، ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە کە خولەکە لە قۆناغی چوارەمدایە و زۆر بە سەرکەوتوانە بەڕێوە دەچێت.

سەرۆکی ئەو خولە لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە زیاتر لە ١٠٠ وەرزشوانی کوردی نیشتەجێی بەریتانیا لەم خولەدا بەشدارن و کردنەوەی ئەو جۆرە خولانەشی بە سوودبەخش وێناکرد و ڕایگەیاند؛ ئەم جۆرە چالاکییانە و بەتایبەت ئەم خولە دەبێتە کۆکەرەوەی وەزرشوانە کوردەکان و یەکتر ناسینیان.

شایانی باسە کە موفید جەوهەر سوپاسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی – لەندەن و کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد کە هەمیشە هاندەر و ڕێنوێکار و پاڵپشتیان بوون.

___

ئاگادارییەک لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی شاری نۆرنبێرگەوە

nusar1

دکتۆر عەلی گۆران: سیستمی تەندرووستی هەرێم پاشماوەی بەعسە و بەسەرچووە، پێویستە بونیاد بنرێتەوە

KDC

چین هۆشداری دەداتە سەرکردەکانی G7

KDC