KDC

ناوەندی نەمسا بەشداری سیمینارێکیان کرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی بەشداری سیمینارێک بوون، کە بۆ وتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ڤێنا رێکخرابوو.

ڕۆژی شەممە، ڕێککەوتی 24.06.2023، ئەفشین ئەقدەسی ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا، بەشداری لە سمینارێکدا کرد، کە بۆ خالید عەزیزی وتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئیران، لەلایەن کۆمیتەی ئەو حیزبەوە لە نەمسا رێکخرابوو.

لەو سیمینارەدا، خالید عەزیزی، باسی لە شۆڕشی ژینای لە رۆژهەڵاتی نیشتیمان و هەلومەرجی سیاسیی ئێستای رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و حیزبەکان کرد، هەروەها ئاماژەی بە تیرۆری دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملۆ لە ڤێنا کرد، کە لەلایەن حکومەتی داگیرکاری ئێران تیرۆر کرا.

شایانی باسە، لەو سیمینارەدا چەندین حیزب و لایەن بەشدار بوون.

___

وڵاتانی ڕۆژئاوا دیبلۆماتکارانی ڕوسیا دەردەکەن

nusar1

جیهان پێویستی بە دووبارە پێناسەکردنەوەی پەنابەران هەیە

KDC

پلاسخارت: جیهان بە گرینگییەوە چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

KDC