KDC

ڕێکخراوێک هاتە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

دوای چەند کۆبوونەوەیەکی نێوان کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و رێکخراوی چەپک، دواجار بڕیاریاندا لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی درێژە بە کار و چالاکییەکانیان بدەن.

بە سەرپەرشتی ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، کۆمیتەی بەڕێوەبەری و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی رێکخراوی چەپک کۆبوونەوە و چەندین پرسیان سەبارەت بە ئەرک و ئامانجی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی تاوتوێکرد، هاوکات دوای بیر و ڕا گۆڕینەوەی نێوانیان، بە کۆی دەنگ ئەندامانی دەستەی رێکخراوی چەپک بڕیاریاندا بێنە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و درێژە بە کار و چالاکییەکانیان بدەن.

شایانی باسە، رێكخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، بارەگای سەرەکی لە وڵاتی هۆڵەندایە و لقی لە چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا و هەرێمی کوردستانیشدا هەیە.

___

ئەڵمانیا: ڕەوەندی کوردستانی لە مونستەر ئاهەنگێکی تایبەت بە جەژنی نەورۆز سازدەکەن

nusar1

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداریی ساڵیادی جینۆسایدی کوردی فەیلی دەکات

nusar1

جنێف :-کردنەوەی نوسینگەیی نوێنەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا کێشەی دبلۆماسی لێدەکەوێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW