KDC

ناوەندی بێرمینگهام ئێوارە ئاهەنگێکیان سازکرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام بە هەماهەنگی رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، ئێوارە ئاهەنگێکیان لە بێرمینگهام سازکرد، کە تێیدا چەند هونەرمەند و هونەردۆستێکی کورد بەشداریبوون.

رێکەوتی٢٢ی١١ی٢٠٢٣، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام بە هەماهەنگی رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، ئێوارە ئاهەنگێکی خێزانییان لە شاری بێرمینگهام ساز کرد، کە چەند خانەوادەیەکی کورد و هونەرمەند و هونەردۆستانیش تێیدا بەشداربوون، وە چەندین نمایشی هونەری جۆراوجۆریان پێشکەش کرا و، دواتریش خەڵاتی رێزلێنان لەلایەن فەرەیدون رەزا بەرپرسی ناوەندەوە بەخشرایە هونەرمەند دارۆ عەزیز بەرپرسی یەکەم دیداری فیلمی کوردی لە بێرمینگهام.

سازدانی ئاهەنگەکە بەبۆنەی سەرکەوتنی یەکەم دیداری فیلمی کوردی بوو لە بێرمینگهامی بەریتانیا، هەروەها موحسین حەمەد بەرپرسی دارایی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام وتاری ناوەندەکەی خوێندەوە و، سوپاسی ئامادەبووان و هونەرمەندانی کرد.

جێی باسە، هەردوو ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، بڕیاریانداوە بە یەکەمەوە هاریکاری لە بوارە جیاجیاکانی وەک کلتوری و فەرهەنگی و هونەری و سیاسی بکەن، ئەوەش لە پێناو ناسنامە و شوناسی کورد لە دیاسپۆرا.

___

ئەمەریکا پشتگیری هەوڵەکانی گۆتیرێس بۆ گەڕانەوەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا بۆ بازارەکانی جیهان دەکات

nusar1

جۆ بایدن لەبارەی دۆسییەی پاندۆرا قسە دەکات

KDC

لە رێی کۆکردنەوەی واژووەوە، ئەڵمانیا کارەساتی ئێزدییەکان بە جینۆساید دەناسێنێت

KDC
KDC

FREE
VIEW