KDC

نوێنەری كۆنفدراسیۆن لەگەڵ سەرۆکی پێشووی ئۆکراینا کۆبووە

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، دیدارێکی لەگەڵ سەرۆکی پێشووی ئۆکراینا ئەنجامدا، هاوکات پیرۆزبایی خۆشی ئاڕاستەی ناوبراو کرد لەهەمبەر وەرگرتنی خەڵاتی بووش-تاچێر.

مستەر كورد نوێنەری كۆنفدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی لە ئەمریكا و كەنەدا، پیرۆزبایی لە پیترۆ پرۆشینكۆ سەرۆكی پێشووی ئۆكڕاینا کرد بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ”بووش-تاچێر لە پێناوی ئازادی” کە لەلایەن کۆڕبەندی دیموکراتەکانی جیهانەوە پێشکەشی کرا.

لە میانەی دیدارێکیدا مستەر کورد لەگەڵ پیترۆ پرۆشینکۆ، باسیان لە شەڕی رووسیا_ئۆکراینا کرد و، دەربارەی پشتیوانییە چەکداریییەکانی ئێران لە رووسیا دژی ئەو وڵاتە گفتوگۆیان کرد.

نوێنەری کۆنفدراسیۆن داوای لە پیترۆ کرد پێگەی نێودەوڵەتی خۆی و شەپۆلی پشتیوانی جیهانی لە وڵاتەکەی بۆ لە قاودانی سیاسەتەکانی تاران بەکار بهێنێت. لەم بوارەدا هەروەها باس لە شۆڕشی ژینا کرد

سەرۆکی پێشووی ئۆکراینا وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی لە دیدارەکە، هاوکات سڵاوی بۆ خۆراگری خەڵکی کوردستان هەبوو. بڕیاردرا لە بواری جۆراوجۆردا دیدار و کۆبوونەوە بۆ ئاڵوگۆری بیروڕا بەردەوام بن.

___

پوختەیەک لە کار و ئامانجەکانی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە

KDC

کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچە سنووریەکانی هەوراماندا بە تەقەی پاسەوانانی سنووری ئێران دەکوژرێت

KDC

چالاکیەکانی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە وڵاتی نێدەرلاند

KDC
KDC

FREE
VIEW