KDC

کەنەدا: ناوەندی ئۆتاوا داوایەک لە کوردانی دانیشتووی ئۆتاوا دەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، لە کۆبونەوەیەکیاندا پشتگیری خۆیان بۆ خانمە کاندیدێکی کورد، کە دەستنیشانکراوی حزبی کۆنسێرتیتفی کەنەدایە بۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە راگەیاند.

رۆژی شەممە، رێکەوتی ٢٤/٠٢/٢٠٢٤ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا، لە کۆبونەوەیەکیاندا، پشتگیری تەواوی خۆیان بۆ خانمە کاندیدی کورد ئاشتی وەیسی راگەیاند و، داواش لە کوردانی دانیشتووی شاری ئۆتاوا دەکەن، کە لە بازنەی ئۆتاوا وێست هەستن بە بەرپرسیارێتی و کورد پەروەری خۆیان، دەنگ بە ئاشتی خان بدەن تا سەرکەوتنی ئاشتی خان ببێتە سەرکەوتنی هەموو کورد لەو وڵاتە.
هەر لەو کۆبونەوەیەدا پێشوازییان لە باربرا باڵ کرد بۆ هەمان مەبەست، کە ناوبراویش خۆی کاندید کردووە بۆ ئۆتاوا نۆرس، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا پشتگیری تەواوی بۆ دەربڕی.

جێگای ئاماژەیە، هەردوو کاندید خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و زۆر سوپاسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانیان کرد بۆ پشتگیری کردنیان و ئەو میوانداری و پێشوازییەی لێیان کراوە و، لەو کار و چالاکییانەی کە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا لە ڕابردودا و لە بەرژەوەندی کوردستان و وڵاتی کەنەدا ئەنجامیان داوە.

___

واشتن و وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو پێشوازی لە دەستپێکردنەوەی گفتۆگۆکانی ڤێنا لە بارەی بەرنامەی ناوکی ئێران دەکەن

KDC

کوردێک دەبێتە وەزیری پەروەردەی بەریتانیا

KDC

یۆنان: بەهۆی نقومبوونی بەلەمێک بەدەیان کۆچبەر لە دەریای ئیجە بێسەرو شوێنن

nusar1