KDC

ناوەندی بەلجیکا سەردانی ئینستیتوتی کوردی لە برۆکسل دەکات

ناوەندی بەلجیکا سەردانی ئینستیتوتی کوردیان لە برۆکسل کرد و دوای گفتوگۆ و ڕوونکردنەوەی کار و ئامانجی ناوەند و کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەڵێنی هەماهەنگی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییان دا.

ڕێکەوتی 14ی3ی2024، دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا بە سەرپەرشتی جیهانگیر عالی دۆڵەمەری بەرپرسی ناوەند و، مستەفا شاکر ستونی بەرپرسی پەیوەندییەکان و، شوان مستەفا بیتکاری بەرپرسی رۆشنبیری و گەنجان، سەردانی ئینستیتوتی کوردیان لە برۆکسل کرد و لەلایەن دەروێش محەمەد فەرحۆ پێشوازییان لێکرا.

لە میانی سەردانەکەدا، جیهانگیر عالی بەرپرسی ناوەند باسی لە ئامانجی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کرد، کە کارنامە و دەستووری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی جێبەجێ دەکەن، هاوکات کار و چالاکییەکانی ناوەند لە پێناو دۆزی کورد دەبێت.
پاشان دەرویش فەرحۆ باسی لە کار و چالاکی و میژووی ئینستیتوتی کوردی لە برۆکسل کرد و، هەماهەنگی و پاڵپشتی خۆی بۆ چالاکییە کوردستانی و نەتەوەییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ڕاگەیاند، بڕیار درا، کە لە کۆبوونەوەی داهاتوو زیاتر لەگەڵ یەک هاوکار و هەماهەنگ بن.

___

ئەشکەوتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان شوێنی مرۆڤە سەرەتاییەکان بووە

KDC

واشنتن سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمی ئێران گەشبین نین

nusar1

بەریتانیا:440 کۆچبەری نوێ لە ڕێی دەریاوە خۆیان گەیاندۆتە کەنارەکانی ئینگلیز

nusar1