KDC

سویسرا: شاندی ناوەندی بازل سەردانی کتێبخانەیەک دەکەن

بە سەرپەرشتی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازل، شاندێکیان سەردانی کتێبخانەی سانکت یۆهانیان کرد و لە لایەن بەڕێوەبەری کتێبخانەکەوە پێشوازی کران و دیدارێکیان ساز کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ی ٥ی ٢٠٢٤، شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازل، کە پێکهاتبوون لە سۆران حەسەن بەرپرسی ناوەند، فەیزیە پەریشان سکرتێری ناوەند و شۆڕش ئۆردۆگان بەرپرسی پەیوەندییەکان، سەردانی کتێبخانەی سانکت یۆهانیان لە شاری بازل کرد و لە لایەن خاتوو ماورین سێن ـ کارۆل(Maureen Senn-Carroll) بەڕێوەبەری کتێبخانەکەوە پێشوازی کران.


خاتوو سێن ـ کارۆڵ خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی شاندی ناوەندەکە دەربڕی و تیشکی خستە سەر بەشە جیاوازەکان، کە بە زمانی چەندین نەتەوەی جیا جیا پۆڵێن کرابوون، هەروەها لە نێویاندا بەشی زمانی کوردی بە هەردوو دیالێکتی کرمانجی خواروو (سۆرانی) و کرمانجی سەروو (بادینی) و بە هەردوو ڕێنووسی پیتی عەرەبی و لاتینی، هەروەها باسی لە هەوڵەکانی کرد بۆ دابین کردن و دەوڵەمەند کردنی کتێب لەو بەشە، بە تایبەت بۆ منداڵان و لاوان. لەو ڕوانگەیەوە لە لایەن ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازلەوە بەڵێنی هاوکاری کردنیان درا.

لە کۆتایی دیدارەکەدا باسی لە پڕۆژەی خوێندنەوەی چیرۆک بۆ منداڵان بە زمانی کوردی و فێربوونی گفتوگۆ کردن و دیالۆگ بە زمانی کوردی خرایە بەرباس، کە ئەویش لە ئایندەیەکی نزیکدا بە یەکەوە کاری لەسەر بکەن.

جێی باسە، لە لایەن خاتوو سەیران کەریم ئەندامی کۆمیتەی گشتیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، هەوڵەکانی بۆ دابین کردنی کتێبی منداڵان و لاوان بەڵێنی هاوکاری کردنی پێداون.

___

بۆماوەی 10ساڵ لەژێ نینۆکیدا ڕەنگێکی قاوەیی بینی…دواتر ڕاستییەکی وێرانکەری دۆزییەوە

nusar1

ئەندامێکی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی شانازی دەکات خۆبەخشانە پەیوەندی بە فەرمانگەی فریاگوزاری ئاگرکوژێنەوە کردووە

nusar1

وادەی کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا ئاشکرا دەکرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW