KDC

بەلجیکا: دوو کۆمەڵەی کوردی هاتنە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ دوو کۆمەڵەی کوردی کۆبونەوە و هەردووکیان بڕیاریاندا لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کار و چالاکییەکانیان پەرەپێبدەن.

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٦/٦ ٢٠٢٤ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا (kdccdkbelgium) بە سەرپەرشتی جیهانگیر عالی دۆڵەمەری بەرپرسی ناوەند و بە ئامادەبونی مستەفا شاکر ستوونی بەرپرسی پەیوەندییەکانی ناوەند و فەرشاد گردکانە بەرپرسی کۆمیتەی وەرزش، لەگەڵ کۆمەڵەی ئاشتی و کۆمەڵەی لۆرین کۆبونەوە.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکاندا جیهانگیر دۆڵەمەری بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی تیشکی خستە سەر کارنامە و پەیڕەو و پڕۆگرامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ئامانجی دەستپێکی ئەو پڕۆژە نیشتمانییە بۆ کۆکردنەوە و یەکخستن و ڕێکخستنی ڕەوەندی کوردستانی لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنەکەدا، هەر دوو کۆمەڵە لە دوای تێگەیشتن لە دەستووری کۆنفدراسیۆن بڕیاریاندا پەیوەندی بە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بکەن و لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆندا کار و چالاکییەکانیان پەرەپێبدەن.

___

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی شاعیر و نوسەر جەلال بەرزنجی دەکات

nusar1

لە ئاکامی هێرشێکی دوو موسڵمان بۆ سەر سەربازانی ئیسرائیل کوژراو و برینداری لێکەوتەوە و یەكێ لە هێرشبەرەکانیش کوژراوە

KDC

سوید:هەر پەنابەرێک تاوان بکات دیپۆرتی وڵاتەکەی دەکرێتەوە

nusar1