KDC

بەلجیکا: ناوەندی رەوەندی کوردستانی بەشداری کۆبوونەوەی ناوەند و کۆمەڵە کوردییەکان دەکات

ناوەندی رەوەندی کوردستانی لەسەر بانگهێشتی فەرمیی بیرۆی کوردی بەشداری کۆبوونەوەیەکی ناوەند و کۆمەڵە کوردییەکانی لە بەلجیکا کرد.

رێکەوتی ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، مستەفا شاکر ستوونی بە نوینەرایەتی ناوەندی رەوەندی کوردستانی بەلجیکا (kdccdk Belgium) لەسەر بانگهێشتی فەرمیی بیرۆی کوردی، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی لۆرین بەشداری کۆبوونەوەی ناوەند و کۆمەڵە کوردییەکانی بەلجیکای بە ناونیشانی بزووتنەوەی رزگاری خوازی گەلی کورد کرد، کە لە لایەن پێرڤین جەمیل پاشا رێکخرابوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا، کە ناوەند و کۆمەڵەکانی بەلجیکا ئامادەبوون، هۆکاری یەکنەگرتنی هێز و لایەنە سیاسییەکان هاتە بەر باس و گفتوگۆ.

جێی باسە، جەخت لەسەر پرسی کورد بە گشتی و یەکڕیزی نیشتمانی و یەکگرتنی کوردستانییان لە دیاسپۆرا کرایەوە.

___

محەمەد رەزا: بۆ کڕینی فڕۆکە لەگەڵ فەڕەنسا رێککەوتن لە نێوان سەرۆکوەزیران و سەرۆکی فەڕەنسا دەکرێت

KDC

سەرۆکی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی پارتی کریستیانی بەلجیکی کۆبونەوە

nusar1

ئیسرائیل: ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران ناچارمان ناکات بۆ هەوڵدانی بژاردەی سەربازی

KDC