KDC

ناوەندی بەلجیکا سەرۆکی بێرۆی کوردییان خەڵات کرد

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا بە ئامادەبوونی دەستەی کارگێڕی ناوەند و چەندین کەسایەتی کۆمەڵە کوردییەکان، خەڵاتی بە سەرۆکی بێرۆی کوردی بەخشی.

رێکەوتی ٢٣ حوزەیرانی ٢٠٢٤، جیهانگیر عالی دۆڵەمەری بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-بەلجیکا (kdc-cdk belgium)، بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆمەڵە کوردییەکانی بەلجیکا و بەرپرسی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە بەلجیکا و چەندین لایەنی سیاسی، هەروەها خاتوو سەرپل لە کۆمسیۆنی ئەوروپا و تەواوی دەستەی کارگێڕی ناوەندی رەوەندی کوردستانی، خەڵاتی ڕێزلێنانی بە پەروین جەمیل پاشا سەرۆکی بێرۆی کوردی لە بەلجیکا بەخشی.

خەڵاتەکە لە پێناو ئەو خەباتە نەتەوەییەتی، کە زیاتر لە ٤٠ ساڵە لە پێناو زمان و ناسنامەی کوردستانی لەو وڵاتە کردویەتی، هاوکات چل ساڵ سەرۆکی ئینستیووت و سەرۆکی بێرۆی کوردی بووە و ژیانی خۆی بۆ خزمەت کردنی ناسنامەی کوردستانی و فەرهەنگ و زمانی کوردی تەرخان کردووە.

___

پەیامی کۆنفدراسیۆن بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی نەورۆز

nusar1

لیژنەیەکی ئەمەریکی داوای کشانەوەی تورکیا لە خاکی رۆژئاوای کوردستان دەکات

KDC

ئەنجومەنی هاریکاری ئیسلامی: سوید دەوڵەتێکی فاشیستە 

KDC
KDC

FREE
VIEW