KDC

یانەی کوردانی بەریتانیا کۆتایی بە خولێکی تۆپی پێ هێنا

یانەی کوردانی بەریتانیای سەر بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن بۆ ساڵی دووەم توانیان خولێکی تۆپی پێی شەش یاریزانی بۆ کوردانی ناوچەکە بکەنەوە، کە چەند تیپێک و چەندین یاریزانی کوردی تێدا بەشداربون.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣/٠٦/٢٠٢٤، کۆتایی بە خولەکە هات، کە یانەی کوردانی بەریتانیای سەر بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن کردبویەوە، یاری کۆتایی لە نێوان تیپی کوردان vs تیپی نالی بۆ تیپی کوردان بە لێدانی یەکلاکەرەوە بونە پاڵەوانی خولەکە.

موفید جەوهەر سەرۆکی یانەی کوردان دەستخۆشی لە هەموو تیپ و وەرزشوانە کوردەکانی بەشداربوی خولەکەی کرد، هاوکات سوپاسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندنی کرد بۆ پشتگیری کردنیان. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، کە کردنەوەی ئەو خولانە زۆر پێویستە بۆ باری دەرونی و بەدەنی و کۆکردنەوەی چەندەها وەرزشکاری کورد و یەکترناسین و بەسەربردنی کاتێکی خۆش.

جێی باسە، لەو خولەدا ١٠ تیپ و زیاتر لە ١٥٠ وەزشوانی کورد بەشداربوون.

___

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل تووشی کۆرۆنا کۆڤید 19)بووە)

nusar1

ناوەندێک بۆ هەرێمی فەرەنسیی سویسرا هەڵبژێردران

nusar1

مەترسی سۆشیال میدیا لەسەر ئینتیمای نیشتیمانی

KDC