لەو دیدارەدا شفا بارزانی وێڕای سوپاس لە پێشوازی و میوانداری باڵیۆز، هاوکات سوپاسی پشتیوانی و هاوکاری بەردەوامی گەل و وڵاتی فەرەنسای لە کوردستان کرد و لەم بازنەدا کار و خەباتی باڵیۆزی لە کوردستان لە پلەی سەرکونسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان بۆ گەشەی پەیوەندییەکانی هەولێر و پاریس بەرز نرخاند.
لە لایەکی دیکەوە سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی بە وردی باسی لە پڕۆژە و بەرنامەکانی ڕەوەندی کوردستانی کرد.
لای خۆیەوە باڵیۆز ئۆلیڤیێر دیکۆتینیس وێڕای بەخێرهاتنی شفا بارزانی، هیوای سەرکەوتنی لە گەشتەکەیدا بۆ ئەرمیننیا خواست و خۆشحاڵی خۆی لەو دیدارە دەربڕی، هەروەها سەردانی شاندی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بۆ ئەرمینیا بە گرنگ وەسف کرد و لەسەر پێویستی پتەوتر کردنی پەیوەندییەکانی کوردستان و فەرەنسا پێداگری کرد، لەم بازنەشدا رێکخستن و یەکخستنی رەوەندی کوردستانی بە هەنگاوێکی گرینگ و پێویست لێکدایەوە.
جێی باسە، دوو لایەن پاش دیدارێکی چڕوپڕ و دۆستانە، لەسەر درێژەدان بەو پەیوەندییانە پێداگرییان کردەوە.