KDC

ناوەندی سوید سەردانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد

بە سەرپەرشتیی بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-سوید،شاندێکی ناوەندەکە سەردانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لەو وڵاتە کرد.

ڕۆژی  چوارشەممە ڕێکەوتی 3ی12ی2024، شاندێکی ناوەندی ڕەوندی کوردستانی-سوید بە سەرپەرشتی سەلام کوردە، سەردانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لەو وڵاتە کرد و لە لایەن شۆرش قادر رەحیم نوێنەری حکومەتی هەرێمەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.

جێی باسە، سەردانەکە بۆ چەند تەوەرێکی گرنگی کوردی دیاسپۆرا و بە تایبەت سویدی لەخۆگرتبوو، هەروەها ئەنجامدانی کاری هاوبەشی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو خزمەتکردنی کوردانی نیشتەجێی سوید.

___

کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا پشتگیری هەڵوێستی ئیسپانیا لەبارەی بیابانی خۆرئاوا دەکات

nusar1

زانکۆی گەرمیان: ئاوی باوەشاسوار بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ و ئاژەڵ شیاو نییە

KDC

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد

nusar1