KDC

ناوەندەکانی سویسرا بەشداری ڕێوڕەسمی کردنەوەی ماڵی کوردستان دەکەن

 

ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا، بەشداریی ڕێوڕەسمی کردنەوەی ماڵی کوردستان لە شارۆچکەی داڤۆسی سویسرا کرد و چاویان بە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کەوت.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی١ی٢٠٢٥، هەر دوو ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بازل و سویسرا، بەشداریی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆسیان کرد، کە لە ناوەندی دەستپێکی کۆڕبەندی ئابوریی داڤۆسی سویسرا، بە ئامادەبونی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕەوەندی کوردستانی ڕێوڕەسمی کردنەوەی ماڵی کوردستان بەڕێوە چوو.

جێیباسە، کۆڕبەندی ئابوری جیهانی لە داڤۆسی سویسرا ساڵانە بۆ پرسی ئابوریی جیهان و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بە ئامادەبونی زۆربەی سەرکردەی وڵاتانی جیهان و ناوەندە بازرگانییەکان و کۆمپانیا گەورەکانی جیهان و ئەکادیمیان بەشداریی دەکەن و بۆ ماوەی دوو ساڵیشە بە فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ماڵی کوردستان لە داڤۆس پێشوازیی میوانان دەکرێت و گفتوگۆ لەسەر پرسەکان دەکرێت، کراوەیە.

___

لەساڵی 2021نزیکەی 50هەزار کۆچبەر بە ئارەزووی خۆیان بۆ وڵاتەکانیان گەڕاونەتەوە

nusar1

کەنەدا: نوێنەری کۆنفدراسیۆن بەشداری ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستانی کرد

nusar1

مۆسکۆ :وەڵامی هەر هەوڵێکی ناتۆ بۆدابینکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ئۆکرانیا دەدەینەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW