KDC

بە سەرپەرشتی جێگری کۆنفیدراسیۆن فیردراسیۆنی فەرەنسا دامەزرا

بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی چەندان کۆمەڵی کوردی، فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی-فەرەنسا دامەزرێنرا.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی٢ی٢٠٢٥، بە سەرپەرشتی شوکری بەرواریی جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی چەندان کۆمەڵەی کوردی لە فەرەنسا و لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان، فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لەو وڵاتە هاتە دامەزراندن.
لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا و لە کەشێکی دیموکراسییانەدا ستافێکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی فیدراسیۆن هەڵبژێردران.
شوکری بەرواری، بە ناوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی فیدراسۆنی ڕەوەندی کوردستانی-فەرەنسا کرد و ئامادەییکۆنفیدراسۆنی بۆ پشتیوانییکردنی کار و چالاکییەکانیانی کرد، هاوکات جەختیشی لەوە کردەوە، کە لەناو فیدراسیۆنەکەدا گرنگی بە ڕۆڵی ژنان و لاوان بدرێت.

___

هەر کۆچبەرێک لە لیتوانیا بگەرێتەوە بڕە پارەیەکی پێ دەدرێت

nusar1

شفا بارزانی لەگەڵ چەند فدراسیۆن و ڕێکخراوە کوردستانییەکان ئەڵمانیا کۆبووە

nusar1

ناوەندی ئەلبێرتای کەنەدا بەشدارییان لە فێستیڤاڵی کالگاری ستامپید کرد

nusar1