KDC

بەلجیکا: شاندی فیدراسۆن لەگەڵ بەرپرسی ئافرەتانی پارتی CD&V کۆ بوونەوە

ب

بە سەرپەرشتی سەرۆکی فیدراسیۆن و بە یاوەری سکرتێری پلاتفۆرمی کوردستان و ئەوروپا، شاندی فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ بەرپرسی ئافرەتانی پارتی CD&Vی بەلجیکا کۆ بوونەوە.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣ی ٢ی ٢٠٢٥، جیهانگیر دۆڵەمەڕی سەرۆکی فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی-بەلجیکا بە یاوەری خاتوو سەیران زاوێتەیی سکرتێری پلاتفۆرمی کوردستان و ئەوروپا، کە هاوکات ئەندامی پارتی کریستیانی بەلجیکی و بەرپرسی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانە، لەگەڵ خاتوو (Inge Leukemans ) بەرپرسی یەکێتیی ئافرەتانی نێودەوڵەتی پارتی CD&V بەلجیکی کۆ بوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی فیدراسیۆنی بەلجیکا باسی لە کاروباری فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد و تیشکی خستەسەر رۆڵی ئافرەتان و تیکەڵبوونی کوردان لە کاروباری ئەو وڵاتە، هەروەها باسیشی لە بەرەوپێشووونی دۆستایەتیی کورد و بەلجیکا کرد.

پاشان خاتوو (Inge Leukemans) خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو دیدارانە دەربڕی و جەختیان لە هەماهەنگی و بەشدارییان لە بۆنەکاندا کردەوە.

شایانی باسە، خاتوو Leukemans خاوەنی پڕۆژەی مافی دەنگدانە بۆ پەنابەران لە هەلبژڵردنی شارەوانییەکانی بەلجیکا، کە مافی دەنگدانیان لە شارەوانییەکان هەبێت، ئەوەش بۆ ئەو پەنابەرانەی مافی مانەوەیان هەیە.

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە لەگەڵ فدراسیۆنی کوردانی ڕوسیا کۆبووەوە

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەرمایەی کوردستانە

nusar1

نەتەوەیەکگرتووەکان پشتگیری یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا دەکات

nusar1