KDC

ئەڵمانیا: سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەکات

سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، لەگەڵ ڕەوەندی کوردستانی لە شاری بۆخومی ئەڵمانیا کۆبووەوە و تێیدا ئامادەکاری بۆ نەورۆزی ئازادی و پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ی٢ی٢٠٢٥، ڕێزدار شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئامادەکاری نەورۆزی ئازادی و پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری بۆخومی ئەڵمانیا کرد.

کۆبوونەوەکە ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕەوەندی کوردستانی دانیشتووی شاری بۆخوم و دەوربەری ئامادەی بوون، لەگەڵ کۆمەڵە و ڕێکخراوە ناحکومییەکان، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە بریتیی بوو لە ئامادەکاری بۆ ئاهەنگی گەورە و فراوانی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا و گفتگۆی لەبارەوە کرا.

لە کۆتاییی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر بەشداریی فراوانی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتی ئەڵمانیا و دەوربەری کرایەوە، کە بە دڵ و گیان پشتیوانیی لە داخوازی ڕەوای گەلی کوردمان لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەن.

___

كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عێراق

KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی شەهید

nusar1

ئەمریکا بنکەی ئاسمانی باگرام رادەستی هێزەکانی ئەفغانستان ده‌كاته‌وه

KDC
KDC

FREE
VIEW