KDC

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی کۆمیتەی پەرلەمانی دۆستایەتی کورد-کەنەدا کرد

نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی کۆمیتەی پەرلەمانی دۆستایەتی کورد-کەنەدا  دووپاتی پەیوەندیی کوردستان و کەنەدا و کردنەوەی کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر کرایەوە.

مستەر کورد، بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ  زیاد ئەبولتەیف، سەرۆکی کۆمیتەی پەرلەمانی دۆستایەتی کورد-کەنەدا ئاخافت و سڵاو و رێزی  شفا بارزانی سەرپەرەشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی پێگەیاند.

لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا، دوو لایەن لەسەر دوایین بەرەو پێشچوونەکانى کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.

لە بەشێکی دیکەی ئەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا، باس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کەنەدا کرا، کە بڕیارە لە کۆتایی مانگی چواردا بێتە ئاراوە و لەو بازنەدا رەحیم رەشیدی، هیوای سەرکەوتنی بۆ زیاد خواست و سوپاسی کرد، کە لە ڕابردوودا بە هەموو شێوەیەک خۆی و هاودیدەکانی لە سەرخستن و چەسپاندنی یاسای بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران لە كەنەدا تێکۆشاوە.

لە لایەکی دیکەوە نوێنەری کۆنفیدراسیۆن، بە بیری هێنایەوە، کە کەنەدا وەک ئەندامى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بۆ تێکشکاندنی داعش هاوکار و یارمەتیدەری پێشمەرگە بووە، هەروەها کەنەدا لە ساڵى ٢٠١٨ تاوەکوو ساڵى ٢٠٢٠ بەرپرسایەتی نێردەى ناتۆى لە عێراقی لە ئەستۆ بووە، کە هاوکارى عێراق و کوردستانی لە بووارى ڕاوێژکارى، چاکسازى و پەرەپێدانى کەرتى سەربازى کردووە، بە تایبەتى کۆلێژ و دامەزراوە سەربازییەکان تاکوو ببنە دامەزراوەیەکی مودێرن و پرۆفیشیناڵ.

زیاد وێڕای خۆشحاڵی خۆی لەو پەیوەندییە تەلەفوونییە، سڵاو و رێزی بۆ شفا بارزانی نارد و هاوکات بەڵێینی دا، لە ئەگەری سەرکەوتنی حیزبی کۆنەپاڕێزاندا هەموو هەوڵی خۆی بۆ گەشە و پتەوترکردنی پەیەندییەکانی نێوان کەنەدا و کوردستان دەدا و لەو بازنەدا قسە لەسەر پێویستی كردنەوەی  کونسوڵخانەی کەنەدا لە هەولێر کرایەوە.

___

تێسلا زیاتر لە 53 هەزار ئۆتۆمبیل لە بازەرەکان دەکێشێتەوە

nusar1

لە ئاکامی هێرشێکی سوپای ئەسەد چەندین کەس دەبنە قوربانی

KDC

ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەترسی وشکە ساڵی لەسەرە

nusar1
KDC

FREE
VIEW