KDC

فیدراسیۆنی ئەڵمانیا لەسەر چەند پرسێک کۆبوونەوە

 

بە سەرپەرشتی بەرپرسی فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا، کۆمیتەی گشتیی فیدراسیۆن و ناوەندەکان و كۆمەڵە و ئەكادیمیا کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامدا.

ڕێکەوتی 20.04.2025، بە سەرپەرشتی بەرپرسی فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا، کۆمیتەی گشتیی فیدراسیۆن و ناوەندەکان و كۆمەڵە و ئەكادیمیا کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامدا، کە تێیدا چەند بڕیار و ڕێنماییەک بۆ کار و چالاکییەکانیان درا.

پێشەکیی خولەکێک بۆ ڕووحی پاکی شەهیدانی کوردستان ڕاوەستان و دوا جار دەستیان بە وتووێژ لەسەر کاروبارە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان و گۆڕینەوەی بیروڕا کرد، هەروەها بڕیاردان لەسەر ئەوەی بارەگای کاسل ببێتە جێیەکی سەرەکیی فديراسيۆنی ڕەوەند كوردستانی ئەڵمانيا بۆ هەر کۆمەڵەیەک و فیدراسیۆنێکی کوردستانی لەو وڵاتە، کە سەر به كۆنفيدراسیۆنی رەوەندی كوردستانين، تا بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی خۆیان سوودی لێوەربگرن ئەوەش بە هۆی ئەوەی ئەو شارە ستراتیجی و کولتوورییە و سەنتەری ئەڵمانیایە، هاوکات دەکەوێتە دڵی ئەڵمانیا و مەرکەزییە و نزیکی هەموو کۆمەڵە و ناوەندەکانە.

هەروەها لەسەر ئەوەی دەستووری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ببێتە بنەمایەک بۆ هەر کۆمەڵەیەکی نوێ، کە بەشدار دەببێت ،گفتوگۆ کرا، هاوکات تاوتوێکردنی لە ژێر باڵی فیدراسیۆندا بۆ بەڕێوەبردنی کار و خەباتی خۆیان و رێگەپێدان بە هەر کۆمەڵگەیەکی فەرمی بۆ کارکردن لەپێناو پێشکەوتنی ناوەندەکان و چۆنییەتی بە ئەندامبوونیان لە دەزگا فەرمییەکانی ئەڵمانیادا.

دوا جار بڕیاردرا لەسەر ئەوەی مانگی 2 جار لە ڕێگای ( zoom ) کۆبوونەوە لەگەڵ گشت کۆمەڵە و ناوەندەکاندا بکرێت. هەموو ٤ مانگ جارێکیش بە چاوپێکەوتن لە یەکێک لە ناوەندەکان لە ژێر چەتری فیدراسیۆندا کۆ ببنەوە. هەر لەبەر ئەوەش، بڕیاردرا کۆبوونەوەی داهاتوو لە شاری (فۆلسبۆرگ) بکرێت.

جگە لەوەش، لەسەر داڕشتنی بەرنامەی تازە بۆ بەڕێوەبردنی رەوەندی کوردی لە ئەڵمانیا گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

لە کۆتاییدا سوپاسی گشت ناوەندەکان کرا بۆ کاروبار و چالاکییەکانیان و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خوازرا بە ئومێدی بەردەوامبوونی ئەو جۆرە کۆبوونەوانە بۆ خزمەتی هاووڵاتییانی کوردستانی لە دیاسپۆڕا.

___

نرخی یاریزانەکان لە 2021 دا

nusar1

پۆلیسی بریتانیا :- کوشتنی پەرلەمانتار دەڤی ئامیس پەلامارێکی تیرۆریستانەیە

KDC

داوای راگەیاندنی قەدەغەى هاتوچۆ لە هەرێم دەكرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW