KDC

شفا بارزانی لەگەڵ دامەزراوەی جیهانی ئاشتیی کۆبووەوە

 

سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، لەگەڵ شاندی باڵای دامەزراوەی نێودەوڵەتی ئاشتیی کۆ بووەوە.

بەڕێز شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی كوردستانی، بە دەسپێشخەری ئۆفیسی پەیوەندییەكانی كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی، لەگەڵ شاندێكی باڵای دامەزراوەی نێودەوڵەتیی ئاشتی كۆبووەوە، کە چەند پرسێکی نەتەوەییان تاوتوێکرد.

سەرەتا ئومێد جاف، سەرپەرشتی تیمی دامەزراوەكە، سڵاوی سەرۆكایەتیی رێكخراوەكەی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند، بە هۆی كێشەیەكی تەكنیكی نەیانتوانیووە ئامادەی دانیشتنەكە بن، پاشان سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی كرد، كە لە لایەن شاندی كۆنفیدراسیۆن لێیانكراوە.

دواتر سەبارەت بە كار و خەباتی ڕێكخراوەكە و بەرنامەكانیان لە كۆڕ و كۆمەڵی جیهانی بۆ داكۆكی لە كوردستان پێشكەش كرد، هەروەها تێكۆشانی كۆنفیدراسیۆنی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆ پێشخستنی دۆزی كوردستان بەرزنرخاند.

ئینجاسەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی كوردستانی، وێڕای بەخێرهاتنی شاندەكە، سوپاسی پشتیوانی و تێكۆشانی ئەو ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەی كرد و سەبارەت بە كاری هاوبەش بۆ ناساندنی زیاتری دۆزی كوردستان و پەیداكردنی دۆستانی كاریگەر لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، چەند پڕۆژە و پێشنیاری خستەڕوو، كە بڕیاردرا بەجددی لە لایەن هەر دوو لا بە هاوبەشی كاریان لەسەر بكرێ.

شیاوی باسە، شاندی دامەزراوەی جیهانیی ئاشتی، بە فەرمیی بانگهێشتی بەڕێز شفا بارزانی و شاندی كۆنفیدراسیۆنیان بۆ بەشداری لە كۆنگرەی رێكخراوەكە کرد، كە بڕیارە هاوینی ئەم ساڵ بە بەشداری نوێنەرانی نزیك بە ٥٠ وڵات لە كۆریا بەڕێوە بچێ، كە تێیدا خەڵاتێكی زێڕین بە ناوی ”پێشمەرگەی ئاشتی” پێشكەش بە سەرۆك مەسعود بارزانی دەكرێ.

___

بەریتانیا رەگەزنامەی هاووڵاتیبوونی خۆی لەو کەسانە دەسێنێتەوە کە داعش بوون

KDC

سویسرا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی ساڵیادی دکتۆر نورەدین زازا دەکات

nusar1

رۆژنامەنووسێکی پۆڵەندی لەسەر بارودۆخی کۆچبەرە کوردەکان، سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW