KDC

کۆنفیدراسیۆن پاڵپشتی بەربژێرێکی کورد بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانی کۆڵن دەکەن

 

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداری ڕێوڕسمی پاڵپشتیکردنی خاتوو بێریڤان ئایماز بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانی کۆڵنی ئەڵمانیاکرد.

خاتوو لەیلا دیوبەند، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و بەرپرسی ئۆفیسی ژنانی کۆنفیدراسیۆن، بە نوێنەرایەتی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و لەسەر بانگهێشتی خاتوو بێریڤان ئایماز جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەیالەتی نوردراین وێستفالن و بەربژێر بۆ سەرۆکایەتیی شاری کۆڵن لەسەر لیستی پارتی سەوزی ئەڵمانیا، بەشداری ڕێوڕەسمی پاڵپشتیکردنی لە خاتوو بێریڤان کرد، کە لە سەرۆکایەتیی شارەوانی شاری کۆڵن رێکخرابوو.

 

 

خاتوو لەیلا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ خاتوو بێریڤان، پاڵپشتی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بۆ سەرخستنی ناوبراو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانی کۆڵن دەربری.

ڕێوڕەسمەکە لە شاری کۆڵن بەڕێوەچوو و تێیدا ژمارەیەک لە نوێنەران و بەرپرسانی بەرچاو لە رێکخراو و کۆمپانیا و NGO و میدیاکار و چالاکڤانی کوردی نیشتەجێی شاری کۆڵن و دەوروبەری بەشدارییان کرد و پاڵپشتی خۆیان بۆ خاتوونی کورد، خاتوو بێریڤان ئایماز دەربڕی.

شایانی باسە، خاتوو بێریڤان کوردی باکووری کوردستانە و لە لایەن پارتی سەوزی ئەڵمانیاوە کاندید کراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی شارەوانی کۆڵن، کە بڕیارە لە 14ی سێپتامبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێ.

 

___

گەورەترین کەشتی جیهان ئامادەکاری بۆ گەشتکردن دەکات

nusar1

داعش بەسەر گوندێکدا دەدا و کوژراو هەیە

KDC

بەریتانیا : دۆزینەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە شەمشەمە کوێرەدا

KDC
KDC

FREE
VIEW