سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی كوردی پێشوازییەكی گەرمی لە سەرۆكى فیدراسیۆنی ژنانى دياسپۆراى كوردستانی، سەرپەرشتیاری گشتیی پڕۆژەكان لە مافی مرۆڤ SOS Menschenrechte، و بەڕێوەبەری پڕۆژەی مافی مرۆڤ لە SOS Menschenrechte، كرد.
ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ٢٤ی ٥ی٢٠٢٥، بەڕێز شیفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی كوردی پێشوازییەكی گەرمی لە بەڕێزان شیرین زەكی سەرۆكى فێدراسیۆنی ژنانى دياسپۆراى كوردستانی، بێرند بلانک سەرپەرشتیاری گشتیی پڕۆژەكان لە مافی مرۆڤ SOS Menschenrechte، و هیوا حسێن -بەڕێوەبەری پڕۆژەی مافی مرۆڤ لە SOS Menschenrechte، كرد.
لەسەرەتای گفتوگۆكاندا، شاندەكە سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پشتگیریی بەردەوامی بەڕێز شیفا بارزانی دەربڕی و سوپاسی هاوكاری و هەماهەنگی دەزگای خێرخوازیی بارزانی-یان كرد كەلەو ماوەیەدا توانیان پاڵپشتی ئەو پڕۆژەیە بكەن كە بڕیارە لەئایندەدا جێبەجێ بكرێت.
دواتر شاندی میوان ئاماژەیان بە ئامانجی سەردانەكەیان كرد و بەووردی تیشكیان خستەر ئەو ڕەهەندانەی كاری لەسەر دەكەن كە تایبەتە بەخزمەتكردنی ئاوارەی ناو كەمپەكان و پرسی كۆچ و كۆچبەری، پاشان بەڕێز شیفا بارزانی دووبارە بەڵێنی پاڵپشتی و هاوكاری بۆ فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای كوردستانی دەربڕی وهیوای سەركەوتنی بۆ كاروچالاكیەكانی هەردوولا خواست.