کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، دیدارێکی گرنگی لە برۆکسل ئەنجامدا، ئەوەش لەپێناو نزیککردنەوەی کۆمەڵە کوردییەکان لە کۆنفیدراسیۆن.
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی (٣٠ی ئایاری ٢٠٢٥ )، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، کۆبوونەوەیەکی کاری گرنگیان لەگەڵ کۆمەڵێک کەسایەتی دیاری ڕێکخراوەیی ئەنجامدا.
سەرەتا لەگەڵ دوو کەسایەتی چالاکوانی ڕێکخراوەیی ئەحمەد ئالان و جیهان سەیدۆ ، پاشان لەگەڵ کۆمەڵەی ئاشتی لە شاری ئۆستەندە لەوڵاتی بەلجیکا ، حەمید شینۆ بەرپرسی کۆمەڵەی ئاشتی ، ئیڤان قەرەچۆل بەرپرسی میدیا و ڕاگەیاندن ، کاوە مەحمود کۆمیتەی پەیوەندییەکان ، نەهرۆ شینۆ بەرپرسی رێکخستن .
لەو دیدارەنەدا، باس لە باشترکردن و هەماهەنگی زیاتر لە نێوان ڕێکخراوەکانی کوردی لە بەلجیکا کرا، ئەوەش بە مەبەستی بەهێزکردنی چالاکی و کارەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەو وڵاتە. ئامانجە سەرەکییەکەی ئەو کۆبوونەوەیە بریتیی بوو لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و دروستکردنی سەیوانێکی کارا بۆ پێکەوە کارکردنی ڕێکخراوەکان لە دۆخی ئێستا و داھاتوودا.
ئەو کۆبوونەوانە هەنگاوێکی گرنگ بون بۆ یەکگرتن و هاریکاریی زیاتر لە نێوان چالاکوانانی کورد لە بەلجیکا، پێشبینی هیواخوازی لە نێوان هەموواندا هەبوو، کە ئەو لە یەک نزیکبوونەوە ببێتە هۆی باشترکردنی کاری هاوبەش و پەرەپێدانی پڕۆژەکانی کۆنفیدراسیۆن و کۆمەڵەکان.
جێی باسە، کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، چالاکییەکانی بەردەوامە لە ڕێگای یەکگرتن و پلاندانان بۆ پاراستنی ماف و ئارامی کۆمەڵگای کوردی لە بەلجیکا و ئەورووپا.