KDC

بە سەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن کۆمیتەی بەڕێوەبەری لەگەڵ ڕێکخراوەکانی شاری لیوڤن کۆبوونەوە

 

بە سەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، شاندی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆن و بە ئامادەبوونی بەرپرسی نووسینگەی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، چەند دیدارێکیان لە لیوڤنی بەلجیکا سازدا.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣١ی ئایاری ٢٠٢٥، بە سەرپەرشتی ئیسماعیل کامل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، لە شاری لیوڤنی بەلجیکا، کۆبوونەوەیەکی گرنگیان لەگەڵ کۆمەڵێک کەسایەتیی ڕێکخراوەیی و سیاسیی ئەنجامدا، کە دیدارەکان بەسەر چوار کۆبوونەوەدا ڕێکخرابوون.
دیداری یەکەمی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆن، لەگەڵ بەڕێز ئەکرەم هەمۆ، مستەفا عەلی لە کۆمەڵەی هێڤیی ئەنجامدرا.

دیداری دووەم، لەگەڵ ئەندامانی پێشووی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-لیوڤن، هەر یەکە لە ناسک نەسیری، ڕۆنی مەزڵوم، ئومێد باهر، ئەنجامدرا.

دیداری سێیەم، لەگەڵ ڕێبەر سندی، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی بەلجیکا، سەمەد گولی، نوێنەری مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ د ک و کارگێڕیی لیژنەی ناوچەی بەلجیکا، شێروان دۆسکی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی لیژنەی ناوچەی بەلجیکا، سلێمان بەرواری، بەرپرسی رێخستنەکانی لیژنەی ناوچەی بەلجیکا، ئەنجامدرا.

دیداری چوارەم، دیدارێکی دۆستانە بوو لەگەڵ سدقی تروانشی، بەرپرسی پێشووی لیژنەی ناوچەی بەلجیکا.

لەو دیدارانەدا، باس لە باشترکردن و هەماهەنگیی زیاتر بۆ بەرەو پێشچوونی کاری ڕێکخراوەیی لە وڵاتی بەلجیکا و کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرا، ئەوەش بە مەبەستی بەهێزکردنی چالاکی و کارەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری لیوڤن و تەواوی شارەکانی دیکەی وڵاتی بەلجیکا، هاوکات بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و پێکەوە کارکردن لە داهاتوودا.

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، چالاکییەکانی لە ڕێگای یەکگرتن و پلاندانان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستانیان لە دیاسپۆرا بەردەوامە و بە جدی کار بۆ یەکڕیزی و ئارامی کۆمەڵگەی کوردی لە بەلجیکا دەکەن .

جێی ئاماژەیە، لە کۆبوونەوەکەدا شاندی کۆمیتەی بەڕێوەبەری، پێکهاتبوو لە ئیسماعیل کامل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، شەرمین پۆزئەرسەلان، بەرپرسی ئۆفیسی ڕێکخستن، شوکری بەرواری، بەرپرسی ئۆفیسی دارایی، هەرمن ئەحمەد، بەرپرسی ئۆفیسی ڕاگەیاندن، قارەمان عوسمان، بەرپرسی نووسینگەی شفا بارزانی، دیار عەزیز، ئەندامی بۆردی ئۆفیسی پەیوەندییەکان.

___

بۆ شەیدایانی ئایفۆن چەند تایبەتمەندییەکی ئایفۆنی 14ئاشکرادەکرێت

nusar1

لەسەر ئاشکراکردنی ناوی دەستدرێژیکران بۆ سەر ئافرەتان، نارنجۆک هەڵدەدرێتە ماڵی باوکی چالاکوانێکەوە

KDC

تورکیا: هێرشی رەگەزپەرستانە بۆ سەر کوردان بەردەوامە

KDC
KDC

FREE
VIEW