KDC

ئەڵمانیا: سەرۆکی ئەکادیمیایەکی سەر بە فیدراسیۆنی ئەڵمانیا بانگهێشتی بۆنەیەکی گرنگ کرا

 

سەرۆکی ئەکادیمیای ڕۆشنبیری نێودەوڵەتی، کە سەربە فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیی ئەڵمانیایە، بە فەرمیی بانگهێشتی بۆنەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی یەکگرت لە دۆرتمۆند کرا.
زلال پاپۆ، سەرۆکی ئەکادیمیای ڕۆشنبیری نێودەوڵەتی لە هامبۆرگ، کە سەربە فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانییە لە ئەڵمانیا، بە فەرمیی وەک میوانی سەرەکیی بانگهێشتی بۆنەیەک لە دۆرتمۆند کراوە، کە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی یەکگرتن ساز کرا.
زلال پاپۆ، باسی لە بەشداریکردن و دەرفەتی یەکسان و ڕۆڵی ژنانی کۆچبەر لە سیاسەتدا کرد، هاوکات سوپاسی بانگهێشتنامەکەی و گفتوگۆی کراوەی کرد.


ڕێباز لە ئێستادا سەرقاڵی سیمینارێکە لە دۆرتمۆند بۆ یارمەتیدان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی یەکگرتن لە باکووری ڕاین- وێستفالیا.
لەم نێوەندەدا، گەلی کورد خۆی بۆ سیمینارێک ئامادە دەکات، کە بۆ تاوتوێکردنی چۆنییەتی پرۆسەی تێکەڵبوونی کورد لە کۆمەڵگەی ئەڵمانیا بکات.
هەروەها کۆمەڵەی ڕێباز، لە شاری دۆرتمۆند بۆنەیەکی سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی یەکگرتن لە باکووری ڕاین- وێستفالیا ساز کرد، کە بڕیارە لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ بەڕێوە بچێت، ئەوەش بە بەشداریی شارەزایانی کۆمەڵایەتی و سیاسی، ئامانجی ئەو چالاکییەش، هۆشیارکردنەوەیە لە گرنگی بەشداریی سیاسی و نوێنەرایەتیکردنی کورد لە کۆمەڵگەی ئەڵمانیادا.

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی پڕۆفیسۆر نادر نادرۆڤ دەکات

KDC

نەمسا: ئەندامانی دەستەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سالسبۆرگ هەڵبژێردران

nusar1

رۆژا جیهانی یا نەهێلانا کارکرنا زارۆیانە

KDC
KDC

FREE
VIEW