كۆنفدراسيۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پێشوازی لە دامەزراوە ئایینییە جیاوازەکانی ئەڵمانیا دەکات، کە ڕێزیان لە قوربانییەکانی جینۆسایدی ئێزدییەکانی کورد گێڕا، کە لە لایەن تیرۆرستەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ئەنجامدرا.
لە چەند پەرستگایەکی ئەڵمانیا ڕێوڕەسمی ئایینی تایبەت بۆ ڕێزگرتن لە ئێزدییەکان ئەنجام درا و نوێژ بۆ ڕووحی قوربانییەکان کرایەوە لە:
-کڵێسای پرۆتێستانی شاری کاسڵ ناوەڕاستی ئەڵمانیا
– کڵێسای کاسۆلیکی ناوەندی شاری هامبۆرگ
– کڵێسای ناوەندی شاری ڤۆڵفسبۆرگ
هەروەها لە مزگەوتێک و پەرستگای یەهودییەکان (سیناگۆگ) لە ئەڵمانیا ڕێوڕەسمی نوێژی تایبەتییان بۆ ئێزدییەکان و قوربانییەکانی جینۆساید ئەنجامدا.
هەموو ئەم چالاکییانە، وەک هێمای هاوبەشی و ڕێزگرتن بۆ یادی قوربانییەکانی جینۆسایدی داعش بوون، کە تیایدا زەنگی کڵێساکان ١١ جار لێدرا، ئاماژە بە تەواوبوونی ١١ ساڵ تێپەڕینی ئەو جینۆسایدە.
بەشداربووەکان بانگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییان کرد بۆ:
1. جێبەجێکردنی دادپەروەری بۆ قوربانییەکان
2. پارەدان و پشتیوانی مادی، ڕووحی و دەروونی
3. گەڕاندنەوەی ئێزدییە بۆ شوێنی خۆیان
هێشتا هەزاران ئێزدی لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان دەژین، لەکاتێکدا زۆریان ناچاربوون بەرەو ئەوروپا کۆچ بکەن بەهۆی کۆنتڕۆڵی میلیشیای چەکدار لە ناوچە ڕەسەنەکانیان، کە ڕێگری لە گەڕانەوەیان دەکەن.

