KDC

ئەڵمانیا: کۆنفیدراسیۆن بەشداریی ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتییان کرد

 

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بەشداریی رێوڕەسمی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد.

کاتژمێر 17:00ی ڕۆژی شەممە، رێکەوتی 16 ئابی 2025، کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بەشداریی رێوڕەسمی ساڵوەگەڕی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد، کە بە بۆنەی 79هەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی ئەو پارتەوە، لقی 6ی ئەورووپا لە ئیزلبێرگی ئەڵمانیا سازی کردبوو.

خاتوو لەیلا دیوبەند، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆن و بەرپرسی ئوفیسی ژنان، بە نوێنەرایەتیی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بەشداریی ئاهەنگەکەی کرد.

شایانی ئاماژەیە، بەو بۆنەیەوە، پەیامی بەڕێز ئیسماعیل کامل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، لە لایەن خاتوو لەیلاوە پێشکەش بە دەستەی ئامادەکاریی ڕێوڕەسمەکە کرا.


ئیسماعیل کامل بۆ لقی شەش: سەرۆک بارزانی هەمیشە پاڵپشتی کۆنفیدراسیۆن بووە لەپێناو یەکڕیزی کوردستانییانی دیاسپۆرا

ئیسماعیل کامل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە بۆنەی 79هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی، پەیامێکی ئاڕاستەی لقی شەشی ئەورووپای ئەو پارتە کرد و وێڕای پیرۆزباییان، هاتووە، کە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک بارزانی و سەرجەم تێکۆشەرانی ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەردەبڕێ وەک هەمیشە خەمخۆر و پاڵپشتی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بوون لەپێناو پێکهێنانی یەکڕیزی و یەکدەنگی کوردستانییانی دەرەوەی وڵات.

دەقی پەیامەکە:

پەیامی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بە بۆنەی 79هەمین ساڵیادی دامەزرانی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەڕێز، لقی 6ی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بەڕێزان، ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات.

خۆشحاڵم بە ناوی هەموو ئەندامان و رێکخستن و بەشە جیاجیاکانی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، لە دەرەوەی وڵات، بە بۆنەی 79هەمین ساڵیادی لە دایک بوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرمتان پێشکەش بکەم..

بەڕێزان:
دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ڕێبەرایەتیی بارزانیی نەمر، وەرچەرخانێكی مەزن و زەروورەتێکی مێژوویی بوو لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد و كاروانی خەباتی لەمێژینەی نەتەوەکەماندا.

رۆڵی مێژوویی و دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان، هەر لە سەردەمی دامەزرانییەوە هەتاکوو ئەمڕۆ، کە بە دەیان قۆناغی هەستیار و وێستگەی گرنگی مێژووییدا تێپەڕیوە و رۆڵێکی فیداکارانەی هەبووە لەپێناو خاوەندارێتی لە کورد و پرسە رەواکەی و نیشتمانەکەیدا.

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، لەگەڵ بەرزنرخاندنی خەبات و تێکۆشانی پارتی دیموکراتی کوردستان، هاوکات سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک بارزانی و سەرجەم تێکۆشەرانی ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەردەبڕێ، کە وەک هەمیشە خەمخۆر و پاڵپشتی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بوون لەپێناو پێکهێنانی یەکڕیزی و یەکدەنگی کوردستانییانی دەرەوەی وڵات.

ئاواتەخوازم ساڵی نوێی خەبات و تێکۆشانی پارتی دیموکراتی کوردستان ببێتە ساڵی سەرکەوتن و هاتنەدی هەموو ئامانجە ڕەواکانی نەتەوەکەمان لە کوردستانی مەزن.

بژی کورد
بژی کوردستان

ئیسماعیل کامیل
سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی
16.08.2025

___

ئەمریکا 14 ملیۆن ڤاکسینی دژی کۆرۆنا بە عێراق و فەلەستین دەبەخشێت

KDC

ئوسترالیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی شاعیر حامید ڕەشید زەرزا دەکەن

nusar1

ئیتیلاعاتا ئیرانێ چالاکڤانەکێ دی یێ رۆژهلاتا کوردستانێ دەستەسەر کر

KDC