بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیكا، سەردانی پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپای كرد.
رەحیم رەشیدی، بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆن، لە نزیكەوە لەگەڵ بێرت-یان ڕویسێن و خانم جۆرجیانا ئەندامانی پەرلەمان و هەروەها جەیمی مۆرۆ ئاگاد ڕاوێژكاری پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپا كۆبووەوە.
مستەر کورد، لەو دیدارانەدا دید و بۆچوونەكانی كۆنفیدراسیۆنی دەربارەی ئاڵوگۆڕەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێگەی كوردستان و پێویستی پشتیوانی ڕۆژئاوا لە کوردستان خستەڕوو.
هاوكات دوو لایەن لەسەر گرتنی كۆنفرانسێك لە پەرلەمانی ئەوروپا دەربارەی كاریگەریی رووداوەكانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست لەسەر ئەوروپا و جیهان، هەروەها سازكردنی پەیوەندییەكی فەرمی و بەردەوام لەنێوان ڕێوڕەسمی نزای بەیانیی كوردستان و ئەوروپا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد و بڕیاریان دا، کە بە كردەوە هەنگاو بۆ ئەو بابەتانە بنێن.
شیاوی باسە، لەو دیدارانەدا هاشم سندیی راوێژکاری نێودەوڵەتیی کاروباری داراییی کۆنفیدراسیۆن، یاوەری بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی دەکرد.




