بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەرلین، بەشداریی یادی کارەساتی میکۆنۆسی شەهیدکردنی د. سادق شەرەفکەندی و هاوڕێکانی کرد.
ڕۆژی ٢٠ی٩ی٢٠٢٥، تەلار گوڵانی، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەرلین، بەشداریی یادی شەهیدکردنی سادق شەرەفکەندی و هاوڕێکانی کرد و وتاری ناوەندەکەشی خوێندەوە.
دەقی وتارەکە:
لێرە لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی میکۆنۆس، به بۆنهی ساڵیادی تیرۆرکردنی شههیدی دكتۆر شهرهفكهندی و هاوڕێیانی .. پهیامی ئێمە وەکوو ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەرلین، ئاراستهی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین بە سوپاسەوە ..
هاونیشتمانییانی خۆشهویست كوردستانییانی هێژا …
ئێمە هەموومان دەزانین و قەت لەبیری ناکەین، کە دکتۆر سادق شەرەفکەندی کەسایەتییەکی زۆر گرنگ و تیژبیر و پێشکەوتوخواز و هەڵکەوتوو و مرۆڤێکی بەهەڵوێست و وردبین و ماندوونەناس و ڕێبەرێکی هەڵکەوتووی کوردستانی بوو ..
ئەو ڕێبەرە بۆ هەموومان ڕوون بوو .. بۆیە بەحەق جێگای گەورە پیاوی مێژوو ڕێبەری سەرکردە شەهید دکتۆر قاسملۆی پڕ کردبووەوە،
دوکتۆر شەرەفکەندی باشترین و زاناترین و شارەزاترین ڕێبەری بزووتنەوەی میللی دیموکراتێکی گەلەی کورد بوو، هەروەها وەفاداری دکتۆر قاسملۆ بوو.
جا بۆیە بەو بۆنهوەیە تێپەڕبوونی 33 ساڵ بەسەر تیرۆرکران و شههیدكردنی ئەو ڕێبهر و سهركرده و ئازا و بلیمەتە و ناودارەی گەلەکەمان دکتۆر شهرهفكهندی و هاوڕێیانی کاک هومایون ئەردەڵان کاک فەتاح عەبدولی و دکتۆر نور دێهکوردی لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدان لە شاری میکۆنۆس ..
ئێمه وهكوو ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەرلین، وێڕای مەحکومکردنی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەوڵەتیە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە، پهیمانی وهفاداری لهگهڵ ڕێبازی پڕ سهروهریی شەهیدانی گەلەکەمان بە تایەبەت دکتۆر سادق شهرهفكهندی و هاوڕێیانی نوێ دهكهینهوه و ڕێگایان تا گهیشتن به ئامانجهكانیان بهردهوام درێژە دەدەین ..
بهرز و بەڕێز بێت یادی شههیدانی میكۆنۆس

