سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پارتی ئازادیی کوردستان و سوپای میللیی کوردستانی کرد.
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ ک، بەڕێز دکتۆر ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی پارتی ئازادیی کوردستانی کرد و لە لایەن سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان دکتۆر حسێن یەزدانپەنا و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی سوپای میللیی کوردستان و ئەندامانی سەرکردایەتیی ئەو پارتەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.
دکتۆر ئیسماعیل کامل، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی لەو دیدار و پێشوازییە، پوختەیەک لە چالاکی و ئەرکەکانی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، پێشکەش کرد.
سەرۆکیPAK و فەرماندەی گشتیی سوپای میللیی کوردستان، تێکۆشانی ڕەوەندی کوردستانی بەیەکێ لە کۆڵەکەکانی بزاڤی ڕزگارییخوازیی کوردستان دانا و لەسەر ناسنامەی کوردستانی و بیر و پڕاکتیک و تێکۆشانی کوردستانیی پێیداگرت.
لە کۆتاییی ئەو دیدارەدا، بەڕێز د. ئیسماعیل، ئاڵای کوردستان و لۆگۆی کۆنفیدراسیۆنی پێشکەش فەرماندەی گشتییS.M.K کرد. هەروەها جامانە و گوڵوەنیی سوپای میللیی کوردستانی پێشکەش کرا.

