ناوەندی رەوەندی کوردستانی-ئێدمۆنتۆن، بە مەبەستی پشتیوانیکردنیان لەگەڵ چەند کاندیدێکی کوردی دانیشتووی ئەو شارە کۆبوونەوە.
رێکەوتی ١١ی ١٠ی ٢٠٢٥، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئێدمۆنتۆن، لە نووسینگەی زیادی پەرلەمانتار، لەگەڵ چەند کاندیدێکی نوێ بۆ پەرلەمان کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر بەشداریکردنی کۆمەڵگەی کوردی و ڕێکخستنی دەنگدانیان لەنێوان دانیشتووانی کورد کرد، هاوکات پشتیوانی ناوەندەکەشیان بۆ دووپاتکردنەوە.
جێی باسە، وێڕای پشتیوانی ناوەندەکە، بەڵێنیش درا، کە بە رژدی کار بۆ کۆکردنەوەی دەنگدەرانی کورد لە ئێدمۆنتۆن بکەن .
