KDC

فیدراسیۆنی سویسرا بەشداری ساڵیادی دکتۆر نوردەین زازا یان کرد

فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سویسرا کەپێکدێت لە ناوەندەکانی بازل ، زیورخ ، جنێف و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا بەبانگهێشتی فەرمی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی سوریا بەشداری ٣٧ ەمین ساڵیادی دکتۆر نورەدین زازایان لە شاری لۆزان کرد

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ی١٠ی٢٠٢٥ ئایدن ڕۆنی ئەندامی دەستەی کارگێری فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سویسرا و لوقمان هەورامی ئەندامی دەستەی کارگێری ناوەندی جنێف  بەشدارییان لە  ٣٧ ەین ساڵیادی دکتۆر نورەدین زازایان لە شاری لۆزانی سویسرا کرد

ڕێوڕەسمی یادکرنەوەکە لە سەر گلکۆی سەرکردەو ڕوناکبیر و ڕۆشبیر و دامەزرێنەری پارتی دیمۆکراتی کورد لە سوریا بەڕێوەچوو ، هەروەها وتەی فیدراسیۆنیش لەلایەن هەڤاڵ ئایدنەوە خوێنرایەوە

جێی باسە نورەدین زازا لە 15ی2ی 1919 لە شاری مادن لە ئیلازیگ لەدایک بووە. لەحەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٨٨ لە غوربەت لە شاری لۆزان کۆچیدوایی کردووە، سیاسەتمەدار و نووسەر و شاعیری کورد بووە. زازا دامەزرێنەری پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریا و ئەندامی دامەزرێنەری ئینستیتیوتی کوردی لە پاریس بووە، هەروەها ئەندامی پارتی ناسیونالیستی کوردی خۆیبون بووە. وەک هەموو ساڵێک و ئەمساڵ نزیکەی ٣٠ ڕۆشنبیر و سیاسەتمەداری کورد لە سەرگلکۆی لە شاری لۆزان یادی ناوبراویان کردەوە. چەندین وتار بۆ یادی ئەو و ژیانی شەرەفمەندانەی پێشکەش کران.

دوای ململانێیەکی زۆر لە خەبات و تێکۆشان بۆ گەلەکەی ، کە بە زیندان و ئەشکەنجەدان و بەتاڵان بردنی ماڵ و سامانی لە پێناو خەباتی ڕزگاری گەلەکەی  بەسەریدا هاتووە ، دواجار بەناچاری لە ساڵی ١٩٧٠ گەڕاوەتەوە بۆ سویسرا ، وەک سەرکردەو ڕوناکبیر و ڕۆشنبیر لەتاراوگە درێژەی بەخەباتی خۆی داوە ، ساڵانە هەڤاڵان و کەسوکار و هاوبیرانی نەتەوەی و ڕزگاری کوردستان  یادی ئەم تێکۆشەر و ڕوناکبیرەی گەلەکەمان بەرزڕادەگرن

___

لە مەریوان شوانێك كوژرا

KDC

بۆ شەیدایانی ئایفۆن چەند تایبەتمەندییەکی ئایفۆنی 14ئاشکرادەکرێت

nusar1

پرۆفایلی واین ڕۆنی

nusar1