KDC

بەلجیکا : بەرپرسی ئۆفیسی ڕێکخستنی کۆنفیدراسیۆنی بەشداری ڕێوڕەسمی خەڵاتکردنی خاتوو پەروین جەمیل پاشا لە برۆکسل کرد

 

بە ئامادەبوونی بەرپرسی ئۆفیسی رێکخستنی کۆنفیدراسیۆن، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل، خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشییە خانمە کوردێک، کە چەندان ساڵ خزمەتی بە کولتوریی کوردی کردووە، هاوکات ئەو خانمەش کتێبخانەکەی خۆی بەخشییە ناوەندەکە.

ڕۆژی ٢٦/١٠/٢٠٢٥ خاتوو شەرمین پۆز ئەرسەلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری و بەرپرسی ئۆفیسی رێکخستنی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بەشداری ڕێوڕەسمی خەڵاتکردنی خاتوو پەروین جەمیل پاشا سەرۆکی بیرۆی کوردی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کرد، کە لەلایەن ناوەندی رەوەندی کوردستانی-برۆکسل رێکخرابوو.

ناوەندی رەوەندی کوردستانی-برۆکسل بۆ ڕێزگرتن لە خەباتی چەند ساڵەی خاتوو پەروین جەمیل پاشا، کە لەپێناو ناساندنی کولتوور فەرهەنگی کوردی لە وڵاتی بەلجیکا کردوویەتی، ئێستاش بەهۆی تەمەنیەوە ناتوانێت لە خەباتی ڕێکخراوەییبەردەوام بێت ،  هەربۆیە کتێبخانەکەی پێشکەش بە ناوەندی رەوەندی کوردستانی-برۆکسل کرد، ئەوەش تا وەک یادگارییەک بمێنێتەوە و ناوی پیرۆزیان لە هزر و دیدی کورد و کوردستانییان  لە تاراوگە بمێنێتەوە .

هەر لە پەراوێزی ئەو مەراسیمەدا، خاتوو شەرمین پەیامی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی پێشکەش کرد، هەرەوەها ناوەندی برۆکسل خەڵاتی ڕێزلێنانیان ئامادەکردبوو و لەلایەن خاتوو شەرمین پۆز ئەرسەلان پێشکەش بە پەروین خاتوون کرا.

هەروەها شەرمین خان پیرۆزبایی کردنەوەی ئۆفیسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-برۆکسلی کرد و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی ئەندامانی ناوەندی برۆکسل، کە جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کورد و کوردستانییان لە دیاسپۆرا ئاوێنەی کوردستانی مەزنن و باشترین نموونەش خاتوو پەروینە، کە ساڵانێکە لەپێناو مافەکانی کورد و کوردستانییان لە تاراوگە بێ ماندووبوون کاری ڕێکخراوەیی ئەنجام داوە، هەربۆیە داواکاربوون لە رەوەندنیشینان وەک پەروین خان کۆڵنەدەر و ماندوونەناس و خەمخۆی پرسی نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بن.

هەر لە پەراوێزی سەردانەکەیدا خاتوو شەرمین پۆز ئەرسەلان بۆ وڵاتی بەلجیکا، لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ئەندام لە کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بە جیاجیا کۆبوونەوەی لەگەڵ هەر یەک لە ڕێکخراوی کۆمەڵەی ئاشتی، ناوەندی برۆکسل و ناوەندی بەلجیکا کرد.

___

نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە بزوتنەوەی تاڵیبان دەکات مافە بنەڕەتییەکانی ئافرەتان بپارێزرێت

nusar1

ئەو پەنابەرەی بەنایاسایی لە ماڵی سەرۆکوەزیرانی سویدداکاری کردبوو دیپۆرتکرایەوە

nusar1

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی لقی 6ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەکەن

nusar1