KDC

کۆنفیدراسیۆن خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە بەڕێوەبەری کوردستان کرۆنیکڵ

 

كۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، وەک پێزانینێك بۆ رۆڵی كارا و گرنگی دامەزراوەی میدیایی و رۆشنبیری، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی كوردستان كرۆنیكڵ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦\١١\٢٠٢٥، شاندێكی كۆنفیدراسیۆن، كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان قارەمان عوسمان بەرپرسی نووسینگەی شفا بارزانی، شوكری بەرواریی جێگری سەرۆكی كۆنفیدراسیۆن و هەرمن ئەحمەد بەرپرسی ئۆفیسی راگەیاندنی كۆنفیدراسیۆن و سەرنووسەری گۆڤاری (رەوەند)، لە شاری هەولێری پایتەخت سەردانی ئۆفیسی سەرەكیی دامەزراوەی كوردستان كرۆنیكڵیان كرد و گفتوگۆیەكی چڕ و وردیان لەسەر پەرەپێدانی هەماهەنگیی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لا کرد.

جێی باسە، وەك پێزانینێك بۆ ئەو رۆڵە كارا و گرنگەی دامەزراوەی میدیایی و رۆشنبیریی (كوردستان كرۆنیكڵ) لە دەرەوەی وڵات دەیبینێت، بەتایبەتیش لە پشتیوانیكردنی چالاكییەكانی كۆنفیدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی لە دیاسپۆرا، خەڵاتی رێزلێنانی كۆنفیدراسیۆنی رەوەندی كوردستانییان بەخشییە بەڕێز بۆتان تەحسین بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی كوردستان كرۆنیكڵ.

___

کۆمیسیۆن: سەدان تانە پێداچوونەوەیان بۆ کراوە

KDC

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لە ئەمریکا پیرۆزبایی لە دوکتۆرێکی کورد دەکات.

nusar1

دادگای باڵا لە ئەڵمانیا دەستەڵاتی حوکمێک لەسەر دادگاکانی دیکەی وڵاتەکەی ناهێڵێت

KDC