مستەر كورد بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەكانی كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی، لە شاری برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا سەردانی پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپای كرد و بەگەرمی پێشوازی لێكرا.
رەحیم رەشیدی، لە نزیكەوە لەگەڵ سێباستیان ستۆتێلەر، هۆڵەنەدا، گێدیس گێدی، قوبرس، کارلۆ سیچۆلی، ئیتالیا، ئادەریان جۆرج، ڕۆمانیا، هانێس هەیدە، نەمسا-ئوتریش، خۆسێ سێپێدا، ئیسپانیا، ئەندێریا وێشەر، ئەڵمانیا، هەروەها نوێنەرانی سوید و فەرانسا و چەند ڕاوێژكارێكی پەرلەمانی ئەوووپا لە ڕەوت و فراكسیۆنە جیاوازەكان كۆبووەوە، کە بەوردی دوایین بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ كرد.

هەلومەرجی هەمەلایەنەی ڕۆژهەڵات و پێشلكارییەكانی مافی مرۆڤ، زۆربوونی ڕێژەی لەسێدارەدان و پەرەپێدان بە سیاسەتی تیرۆریزم و كاریگەریی گەمارۆكان بۆ سەر تاران بە گرنگ لێكدرایەوە.
پرۆسەی ئاشتی لە باكوور و كاریگەریەكەی لەسەر ئەوروپا، دۆخی ڕۆژئاوا و ڕەوتی ئاڵوگۆڕەكانی سوریا و پێویستی دابین بوونی مافە سیاسییەکانی گەلانی سوریا بەگشتی و كوردەكان بەتایبەت بە پێویست زانرا، هەروەها پێگەی سیاسی، دیبلۆماسی، ئابووری و سەربازیی هەولێر و پەرەپێدان بەو پەیوەندییانە تەوەرێكی دیكەی قسەوباسەكانی نوێنەری كونفیدراسیۆن بوو لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپا.
جێی باسە، باسیش لە قووڵتركردنەوەی دۆستایەتی ئەوروپا و كوردستان كرا.
