KDC

ڕێکخراوێکی سەربە کۆنفیدراسیۆن بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتییان کرد

 

ڕێکخراوی سەنتەری کەی جی لۆبی سەنتەر (KG Lobby Center)ی سەربە پلاتفۆرمی کوردی هۆڵەندا بەشداری کۆنفرانسی ئای ئەی جی ئێس (IAGS) ٢٠٢٥ لە یوهانسبێرگی باشووری ئەفەریقا دەکەن.

لە ڕۆژانی ٢٠ تاوەکوو ٢٥ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥، لە شاری یوهانسبێرگی باشووری ئەفەریقا لە (Holocaust & Genocide Center)، حەڤدەهەمین کۆنفرانس و کۆبوونەوەی کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی زانایانی جینۆساید بە ناوی (ئای ئەی جی ئێس) بەڕێوە چوو، کە بە ئامادەبوونی چەندان زانا و پسپۆڕ و شارەزا لە بوارەکانی جینۆساید و کۆمەڵکوژیی بەشدارییان هەبوو.

سەنتەری کەی جی لۆبی سەنتەر (KG Lobby Center) وەکوو یەکەم دەزگای کوردی بە سەرپەرشتی ئاورنگ شاوەیس بەشداری لەو کۆنفرانسەدا کرد.
تیمی بەشداربووی (ک ج لۆبی سەنتەر) پێکهاتبوون لە:

١-ئاورنگ شاوەیس، سەرۆکی KG Lobby Center
٢-دکتۆر محەمەد ئیحسان
٣-دکتۆر رجینا پاولۆس
٤- دکتۆر ئێرنێسۆ فاریدێرا
٥-دکتۆر ماورین ئێکە
٦/نەوە (نو‌ح) هەوخندۆرن
بەشداربووانی kg Lobby center ئەم ساڵ بە چەند شێوازێک بوون لەوانە:
١- پيشانگای فۆتۆگرافی،کە وێنەکان لە لایەن دکتۆر. محمەد ئیحسان ئامادە کرابوون، هەروەها ئەو وێنانە دواتر لە مۆزەخانەی (‌(Holocaust & Genocide Center یۆهانسبورد دادەنرێت.

لەبارەی کارە هونەرییەکان، هونەرمەند ئاشتی شێخانی، تابلۆیەکی دروست کرد، کە گشت کۆمەڵکوژییەکانی کوردی تێدا دەرخست. ئەو تابلۆیە لە کاتی کۆنفرانسەکەدا لەگەڵ گشت ئامادەبووان تەواو کرا بۆ ئەوەی ببێتە کارێکی هاوبەشی کۆمەڵی. هەروەها ئەو کانفانسەش، کە ئێستا ئاڵای کوردستانی لەسەرە، لە مۆزەخانەی یۆهانسبورگ دەمێنێتەوە.
٢- بەشی دووەمی بەشداربووان بریتی بوو لە سێ پانێڵ:
• ئافرەتی کورد و جێنۆساید؛ لێکۆڵینەوە لە ئازار و خۆڕاگری. لە لایەن ئاورنگ شاوەیسەوە پێشکەش کرا. بەڕێوەبەری پانێڵ: ماورین ئێکە.
• لە نەخشەوە تا جێنۆساید، لە لایەن دکتۆر محەمەد ئیحسان. بەڕێوەبەری پانێڵ: نەوە هەوخندۆرن.
• جینۆسایدەکانی کوردستان، لە لایەن دکتۆر محەمەد ئیحسان. بەڕێوەبەری پانێڵ: نەوە هەوخندۆرن.
• مەبەستی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و پارادۆکسی بیرکردنەوەی بەرامبەر کوردستان. لە لایەن ئاورنگ شاوەیس. بەڕێوەبەری پانێڵ: نەوە هەوخندۆرن.

٣- هەروەها دوو توێژینەوە پێشکەش کرا:
– گرنگی DNA بۆ جێنۆساید. لە لایەن دکتۆر یاسین کەریم ئەمین.
– کۆمەڵکوژییەکانی ڕژێمی بەعس لە کوردستان لە لایەن دکتۆر عەبدولڕەحمان کەریم دەروێش.

جێی باسە، ئەو کۆنفرانسە هەردوو ساڵ جارێک لە وڵاتێک دەبەسترێت و ئامادەبوونی کورد تێیدا زۆر گرنگە، بە حوکمی ئەوەی، کە یەک پشتگیری لە کەیسی جینۆسایدەکانی، کە بەسەر کورددا هاتن دروست دەکات، هەروەها لێکتێگەیشتن و هاوکاریی ئەکادیمی و پێکەوەکارکردن پتەوتر دەکات.

___

شاری بەسرە لە ئێراق و چوار شاری دیکەی جیهان لە ژێر هەڕەشەی نقوم بووندان

nusar1

حەوت وڵاتی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان لەبەرامبەر کێشەی پەنابەرانی سەرسنور پشتگیری پۆلۆنیاو لیتوانیا دەکەن

KDC

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دووەم کۆربەندی ئینتیمای نیشتمانی سازدەکات

nusar1