KDC

شفا بارزانی بارەگای ناوەندی برۆکسلی کردەوە

 

بە سەرپەرشتی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی و بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بارەگای رەوەندی کوردستانی-برۆکسل بەشێوەیەکی فەرمی کرایەوە.

ڕۆژی شەممە، رێکەوتی ٢٢/١١/٢٠٢٥، لە لایەن شفا بارزانیی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی و ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بارەگای ناوەندی رەوەندی کوردستانی-برۆکسل کرایەوە.

هەر لەمیانی کردنەوەی بارەگاکە، چەندان چالاکیی هونەری لە لایەن موزیکژەنی بەتوانا ئالان عارف و گرووپی خوێندکاران چەندان گۆرانی نەتەوەیی و دیلانیان پێشکەش بە میوانان کرا.

میوانانی ئامادەبوو پێکهاتبوون لە کوردانی هەموو پارچەکانی کوردستان، هەروەها چەندان هاووڵاتیی بەلجیکیی دۆستی کورد و کوردستان ئامادەی ئەو بۆنە گرنگەیان کردبوو، کە بۆ هەموو لایەک گرنگ بوو، کە ناوەندێک هەبێت بۆ کۆکردنەوەی رێکخراوەکان بە بێ جیاوازیی کاردنیان، بەڵام بەو مەرجەی، کە لەگەڵ پرەنسیپ و ئەجێندای نەتەوەیی و باوەڕبوون بەپیرۆزی ئاڵا و سیمبۆلە نەتەوایەتییەکان هەبێت.

جێی ئاماژەیە، مستەفا شاکر بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی، باسی لەوە کرد کە دەیانەوێت ئەم ناوەندە ببێتە پێگەیەکی بەهێزی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە برۆکسل، ئەوەش بە مەبەستی دروستکردنی لۆبییەکی بەهێز و ستراتیجی لەنێوان سیاستمەدارانی ئەورووپی و کورد بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری زیاتر بۆ دۆزی كورد و کوردستانییان.

___

کیڤان محو سمایل بارزانی شێوەکاری کورد لە سەنتەری گۆتەی ئەڵمانی

nusar1

بۆچوونی عبدالرزاق ماجد لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد 

KDC

بە هۆی دەستبەسەرکردنی بارمتەکەی سزادراوێکی کورد مان لە خواردن دەگرێت

KDC