KDC

ناوەندێک بۆ هەرێمی فەرەنسیی سویسرا هەڵبژێردران

بە سەرپەرشتی  فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا، لە کۆبوونەیەکی فراواندا  دەستەیەکی نوێی کارگێڕی بۆ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی فەرەنسی سویسرا هەڵبژێردران.

ڕۆژی یەکشەممە،ڕێکەوتی ٢٣ی١١ی٢٠٢٥ بەسەرپەرشتی سەیران کەریم سەرۆکی فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا، و ئامادەبونی سۆران حەسەن جێگری سەرۆکی فیدراسیۆن کۆبوونەوەیەکی گشتیی فراوان بۆ ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ڕێننسی بە ڕێوەچوو، کە  دەستەیەکی نوێی کارگێڕی بۆ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی فەرەنسی سویسرا هەڵبژێردرا.

ئامانج لە کۆبوونەوەکە ڕێکخستنەوەی کاروباری ڕەوەندی کوردستانی بوو لە کانتۆنەکانی جنێف، وات، نۆشاتێل، فریبۆرگ و ڤالیس

لە کۆبوونەوەکەدا، کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی ڕەوەندی کوردستانیی ئامادەی بوون، دوای گفتوگۆ و خستنەڕووی پێشنیازەکان لە لایەن ئامادەبووانەوە، دەستەیەکی نوێی کارگێڕی بۆ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی فەرەنسی (جنێف) هەڵبژێردرا.

دەستە نوێیەکە لە حەوت ئەندام پێک دێت، کە بریتیین لە بەڕێزان:

1-نەوا عەبدوڵڵا

٢-  سەردار ئەحمەد

٣- سەعید ڕەسول

٤- ئایدن ڕۆنی

٥- لوقمان موحەمەد

٦- نەرمین ئەحمەد

٧- سمکۆ

جێی ئاماژەیە، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک کەسایەتی و نوێنەری دامەزراوە کوردییەکان لە سویسرا بەڕێوەچوو، لەوانە: دکتۆر بابە ئەلیاسی ئەندامی یەدەکی کۆمیتەی بەڕێوەبەری و ئەندامی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆن ، نەجات زانیار ئەندامی ئۆفیسی یاساییی کۆنفیدراسیۆن و سەرۆکی ئینستیتیوتی کورد لە لۆزان؛ کاردۆ سەرباز سەرۆکی پەیمانگای جنێف بۆ پێکەوەژیان و ئەندامی فیدراسیۆنی سویسرا؛ هەروەها مامۆستا جەودەت سۆفی، دکتۆر حوسێن  عەسکەری و ئایدن ڕۆنی وەک ئەندامانی فیدراسیۆنی سویسرا.

___

کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچە سنووریەکانی هەوراماندا بە تەقەی پاسەوانانی سنووری ئێران دەکوژرێت

KDC

تاڵیبان ناوی وەزارەتی کاروباری ئافرەتان دەگۆڕێت

KDC

گەڕان بە دوای نیشتیماندا شیعری شاعیر حەمە ئەحمەد جاف 

KDC