ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٣ی 11ی ٢٠٢٥، ئاڵا عەنبەرخان، بە نوێنەرایەتی فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا، بەشداری لە چالاکییەکی هونەری و کولتوریی تایبەتدا کرد، کە لە ئەمستەردامی پایتەخت بەڕێوە چوو.
لەو چالاکییەدا، گرووپی ئۆرکێسترای “WH. Wereldconsert” چەندان پارچە موزیکی کوردیی پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
گروپە موزیکییەکە، کە لە ٢٣ ئەندامی بەهرەمەند پێکهاتبوو، بە شێوازی کۆڕاڵ و موزیکی هاوچەرخ بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد.

ئەوەی سەرنجی ئامادەبووانی ڕاکێشا، پۆشینی جلوبەرگی ڕەسەنی کوردی بوو لە لایەن سەرجەم ئەندامانی ئۆرکێستراکەوە، کە دیمەنێکی کولتوریی جوانی بەخشیبووە چالاکییەکە و بووە جێی خۆشحاڵیی میوانان.
شایەنی باسە، هەریەک لە شیلان ساماڵ لە ڕێکخراوی پرد و ژیان سورچی، یاوەریی نوێنەری فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییان دەکرد و پێکەوە ئامادەی چالاکییە هونەرییەکە بوون، کە وەک هەنگاوێک بۆ ناساندنی زیاتری هونەر و کولتوریی کوردی لە ئەوروپا هەژمار دەکرێت.
