بەرپرسی ئۆفیسی ژنانی سەر بە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداری لە دانیشتنێکی پەرلەمانی نوردڕاین ڤێست فالنی ئەڵمانیا کرد.
رۆژی هەینی، رێکەوتی 12 .12 2025، لەیلا دیوبەند بەرپرسی ئۆفیسی ژنان، لەسەر بانگهێشتی پەرلەمانی هەرێمی نوردڕاین ڤێست فالنی ئەڵمانیا، بەشداری دانیشتێکی کرد، کە سەبارەت بە پەیوەندیی مافی نەتەوەکان لە سوریای نوێ و بابەتەکانی پەیوەندیدار بە مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتە،کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی ئەنجامدرا.

شایانی باسە، کۆبوونەوەکە لە تەلاری پەرلەمانی هەرێمی نوردڕاین ڤێست فالن لە شاری دیسلدۆرف بەڕێوە چوو، کە لە لایەن فراکسیۆنی پارتی سەوزەوە رێکخرابوو.
